ڤیستا نرخی داده‌شكێنرێت.: مایكرۆسۆفت نرخی سیسته‌می كارگێڕی ویندۆز ڤیستای داشكاند ، به‌ڵام پسپۆڕان و شرۆڤه‌كاران پێیان وایه ئه‌م داشكاندنه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی ڤیستا ناكات وه باشتر وایه مایكرۆسۆفت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
جێگای ئاماژه پیكردنه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڵاوبۆوه كه مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت نرخی ڤیستا دابشكینێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا واڵابێت بۆ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك و به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز ئێكسپه‌رت كه سیسته‌مه‌كانیان بگۆرن بۆ ڤیستا.
به‌ڕێوه‌به‌ری «Windows Business» له مایكرۆسۆفتی نه‌رویج "Espen Pettersen" ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و كه هه‌ردوو ویندۆز ڤیستای «Ultimate , Home Premium» نرخه‌كانیان داده‌شكێت . ناوبراو له لێدوانێكی بۆ
Teknofile ووتی بۆ نمونه نرخی ڤیستا هۆم له ووڵاتی نه‌رویج داده‌شكێت بۆ ١٠٠٠ كرۆن (١٩٢ دۆلار) .
شرۆڤه‌كار "Michael Cherry" له Directions on Microsoft ڕه‌شبینه به‌م هه‌نگاوه‌ی مایكرۆسۆفت وه ده‌ڵێت ڕاسته داشكاندنی نرخی ڤیستا ئاسانكاریه‌كی باشه وه هه‌نگاوێكی باشه بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی پیرات ، به‌ڵام باشتر ئه‌وه‌بوو ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت سیسته‌می ڤیستا چییه پێش ئه‌وه‌ی بیكڕێت.
ناوبراو پێی وایه خه‌ڵك ته‌نیا بیر له هه‌رزانی نرخی ڤیستا ناكه‌نه‌وه ، به‌ڵكو گرانی نرخی ڕه‌قه‌واڵه (Hardware) و وه‌گه‌ڕخه‌ر (Driver) بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه كارگێڕیه.
زانیاری زیاتر