گرنگیدان به بێ‌سیم له Ubuntu ی داهاتوو.: مه‌به‌ست له ئوبنتوی داهاتوو ، پرۆگرامه‌ر و پێشخه‌ره‌كان باس له وه‌شانی داهاتوی Ubuntu ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی دوومانگی ماوه بۆ ته‌وابونی Hardy Heron بۆ داگرتن وه پێشخه‌ره‌كان باس له داڕشتنی وه‌شانی داهاتووی Ubuntu ده‌كه‌ن.
جێگای ئاماژه‌پیكردنه سیسته‌می كارگێڕی وه‌شانی 8.10 كه‌ناوی "Intrepid Ibex" وه‌رگرتووه بڕیاره له مانگی ١٠ی ئه‌م ساڵ (٢٠٠٨) ته‌واوبێت.
" Mark Shuttleworth " به‌ڕیوه‌به‌ری ئوبنتو ده‌ڵیت: ئێستا ئێمه "feature-freeze" مان تێپه‌ڕاندووه ، به‌ڵام گۆڕانكاری زۆر له Hardy دا ناكرێت ، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه باس له گۆڕانكاری گرنگ له وه‌شانی دوای 8.4 بكرێت كه وه‌شانی 8.10 به‌ناوی "Intrepid Ibex".
"Shuttleworth" به ووردی له گۆڕانكاریه‌كان نه‌دووا ، به‌ڵام واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه« مۆبیلتێت » واته گرنی دان به‌ته‌كنلۆژیای بێ‌سیم بابه‌تی هه‌ره گرنی وه‌شانی "Intrepid Ibex" ده‌بێت ،چونكه ناوبراو ووتی په‌ی‌وه‌یندی كردن به ئینته‌رنێت له‌هه‌رچی شوێنێك بیت ده‌بێت ، كه ئێستا وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ناو قه‌فه‌س وایه ده‌بێت گۆڕانكاری گرنگی تێدابكرێت و ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنرێت ، وه ده‌بێت خه‌ڵكی له جێگه‌ی كاركردنی تا وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه په‌وه‌یندی به ئینته‌رنێته‌وه نه پچڕێت.
شایانی باسه "Intrepid Ibex" له داهاتویه‌كی نزیكدا كاری تێداده‌كرێت له‌لایه‌ن پێشخه‌ره‌كان له پراغی پایته‌ختی چیك .
زانیاری زیاتر