Vista SP1 کێشه‌ت بۆ دروست ده‌کات: هه‌رچه‌ند Service Pack1 ته‌واو بووه‌و ته‌نیا بڵاوکردنه‌وه‌ی ماوه ئه‌وه‌ش بریاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتودا بڵاوبکرێته‌وه ، به‌ڵام SP1 یش بێ کێشه نیه‌و ، کێشه بۆ زۆر پرۆگرام دروست ده‌کات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندیک له‌و پرۆگرامانه ئێستا هیچ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڤیستا نییه.
له‌دوای دامه‌زراندنی SP1 ئه‌و پرۆگرامانه به‌ته‌وای یا به‌شێکی له‌کارده‌که‌ون.
ئه‌م پرۆگرامانه‌ی خواره‌وه له‌دوای دامه‌زراندی Vista Service Pack1 کێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت:-
______________________________
Bitdefender AV and Internet Security v.10.
Fujitsu Shock Sensor v 2.1.0.0.
Jiangmin KV Antivirus v. 10 og 2008.
Trend Micro Internet Security 2008.
Zone Alarm Security Suite 7.1.
وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌م پرۆگرامانه ل هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کن بۆ ئه‌م پرۆگرامانه ، به‌ڵام ڕوون نییه که له هه‌وڵه‌کانیان سه‌رکوتوبن پێش دابه‌زاندنی SP1 له‌مانگی داهاتوو ، وه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که زۆر له‌پرۆگرامه‌کانی تریش کێشه‌یان بۆ دروستبێت.
مایکرۆسۆفت ئاگاداری هه‌موو ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه ده‌کاته‌وه که Service Pack1 دادمه‌زرێنن و کێشه بۆ پرۆگرامه‌کانیان دروست ده‌کات به داگیرساندنه‌وه‌ی ویندۆز ، گه‌ر کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر نه‌بوو هه‌وڵبده‌ن پرۆگرامه نوێ بکه‌نه‌وه "Update".
مایکرۆسۆفت له به‌سته‌رێکدا
KB935796 ئاماژه‌ی به‌و کێشه‌یه کردووه.
سه‌رچاوه
betanews وه
ZDNet Blogs