به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی خۆڕایی - nVidia: كۆمپانیای گرافیك كارتی " nVidia" پێش ماوه‌یه‌ك ته‌كنلۆجیایه‌كی نوێی كڕی له " Ageia" به‌ناوی « PhysX technology» ، به‌ڵام ئاشكرا نه‌بوو كه بۆ چی مه‌به‌ستێك ئه‌م ته‌كنلۆجیایه به‌كاردێنێت.
شایانی باسه ته‌كنلۆژیای « PhysX technology» به‌كاردێت بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر یاری.
ئێستا " nVidia" ئاشكرای كرد كه بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كڕیوه، " nVidia" سوود له ته‌كنیكی « PhysX technology» ی Ageia وه‌رده‌گرێت به پرۆگرامكردنه‌وه‌ی گرافیك كارتی (GeForce 8 ) له‌گه‌ڵ « PhysX technology» وه ده‌یه‌وێت به شیوه‌ی پرۆگرام هه‌موو گرافیك كارته‌كانی (GeForce 8) به‌رز بكاته‌وه (Upgrade) به خۆڕایی.
جێگای ئاماژه پێكردنه پێشتر ده‌بوایه گرافیك كارتێكی زیاده‌ت بكڕیایه ، به‌ڵام ئێستا ده‌توانی به‌خۆڕایی گرافیك كارته‌كه‌ت به‌رزبكه‌یته‌وه ، به‌مه‌رجێك وه‌شانی هه‌شته‌می GeForce بێت.
زانیاری زیاتر
ئه‌م هه‌واڵه بۆ خۆم زۆر دڵخۆش كه‌ربوو ،گرافیك كارتكه‌كه‌م GeForce 8400 GS ، به‌ڵام نازانم كه‌ی Upgrade ته‌واو ده‌بێت بۆ داگرتن.