ئاگاداری وۆرمی ڤالانتاین بن.: به‌یانی ١٤ مانگ ڕۆژی ڤالانتاینه ، وه له‌م ڕۆژه‌دا ئاشقان گوڵ و کارت بۆیه‌کتر ده‌نێرن وه په‌یوه‌ندییه‌کان له‌م ڕۆژه‌دا زۆر گه‌رم گوڕ ده‌بن.
به‌داخه‌وه هه‌میشه گرووپ و خه‌ڵکانی تێکده‌ر هه‌ن بۆ شێواندنی ئه‌م بۆنه‌و ئاهه‌نگانه.
به‌پێی کۆمپانیای Trend Micro خه‌ڵکانی پشت " Storm" ده‌ستیان له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وۆرمه‌دا هه‌یه ، ئه‌مانه گروپێکن که تا ئێستا هیچ که‌سێک نه‌یتوانیوه شوێن پێیان بدۆزێته‌وه.
ئه‌م وۆرمه له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لکترۆنی (ئێ مه‌یل) وه بڵاو ده‌بێته‌وه ، نامه‌یه‌کی جوان و ڕازه‌وه‌ت بۆ دێت وه ۆرمه‌که له‌ڕیگه‌ی وێنه‌یه‌که‌وه بڵاوده‌بێته‌وه. که له‌ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌دا لینکی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی تێدایه که‌ئه‌و وێنه ڕازاوه‌یه‌ی بۆت ناردووه ، هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش وێنه‌ی تێدایه که ۆرمی " Valentine.exe " له‌خۆگرتووه ، گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌یت ئه‌وا کۆمپیوته‌ره‌که‌ی تۆش ده‌بێت به‌یه‌کێک له کۆمپیوته‌ره‌کانی گرووپی " Storm" و ده‌چیته سه‌ر هه‌مان ڕایه‌ڵه‌ی ئه‌وان و کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌که‌وێته بڵاوکردنه‌وه‌و ناردنی سپام (Spam) بۆ خه‌ڵکانی تر.
پسپۆڕی پاراستن "Okal Kalaki" له Trend Micro ئامۆژگاری ئه‌وه‌یه که له‌جیاتی ناردنی کارتێکی دیگیتاڵ ، کارتێکی خۆماڵی بنێره ، وه کرته له هیچ لینکێک مه‌که له‌ناو پۆستی ئه‌لکترۆنی ، ئه‌گه‌ر نامه‌که ڕازاوه‌ش نه‌بوو.