مۆبایل ته‌له‌فۆن مه‌ترسی نییه بۆ شێرپه‌نجه‌ی مێشك.: زانایانی ووڵاتی ژاپۆن ڕایانگه‌یاند كه‌وا مۆبایل ته‌له‌فۆن هیچ مه‌ترسه‌یه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشكی لێناكرێت.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه له زانكۆی ده‌رمانگه‌ری ژنان له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن بۆ ٣٢٢ كه‌س كه‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ٦٣٨ كه‌سی ساغ كه‌هیچ نه‌خۆشیه‌كیان نه‌بووه وه زاناكان خۆشبه‌ختانه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زۆربه‌كارهینانی مۆبایل هیچ مه‌ترسیه‌ك دروست ناكات به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
زاناكان زۆر ته‌كنیكی نوێیان به‌ووردی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وانه و تیشكی زۆر جۆر مۆبایلیان له زۆر جێگه‌ی مێشكی مرۆڤدا تاقیكردۆته‌وه.
"NaohitoYamaguchi" ده‌ڵێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌دۆزییه‌وه له‌نێوان مۆبایل ته‌له‌فۆن و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك وه‌ك له British Journal of Cancer دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه زاناكان زیاتر له ٦٠ ساڵه چاوه‌دێری شه‌پۆلی مه‌گناتیزی ڕادیۆ ده‌كه‌ن بۆ مه‌ترسی شێرپه‌نجه ، له‌كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه ڕێژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك به‌رزبۆته‌وه بۆیه زۆر له زاناكان پێیان وابوو كه مۆبایل ته‌له‌فۆن یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، وه‌له ساڵانی ڕابردوو زۆر تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا كه گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ٤٢٠ هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دا له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا كه‌هه‌ندێك هۆكاری بچووكیان دۆزیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی زانایانی ژاپۆن ئه‌نجامی ته‌وایان به‌ده‌ست هینا كه مۆبایل ته‌له‌فۆن هیچ مه‌ترسیه‌كه‌ی نییه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ( سرطان الدماغ).
زانیاری زیاتر