گـــــوگڵ مه‌ترسی لێنیشتووه له كڕینی یاهوو.: له‌ڕۆژی هه‌یینی مایكرۆسۆفت بڕی ٤٤،٦ ملیارد دۆلاری ڕاگه‌یاند بۆ كڕینی یاهوو ، به‌ڵام تا ئێستا یاهوو وه‌ڵامی مایكرۆسۆفتی نه‌داوه‌ته‌وه ، به‌ڵام گـــــــــــــــوگڵ لای خۆیه‌وه مه‌ترسی لێنیشتووه له‌م پیلانه‌ی مایكرۆسۆفت كه بێگومان بۆ پێشبڕكێ كردنه له‌گه‌ڵ گـــــوگڵ.
پسپۆڕان ئه‌م پیلانه‌ی مایكرۆسۆفتیان به دوشمنكارانه ناوبردووه ، چونكه بڕی ٤٤،٦ ملیارد دۆلاری ئه‌مریكی نزیكه‌ی ٦٠٪ له‌سه‌روی نرخی یاهووه له بازاڕی بۆرسه‌دا.
گــــــــــوگڵ پێی وایه یه‌كگرتنی یاهوو وه مایكرۆسۆفت ده‌بێته هێزێكی گه‌وره‌ی فرۆشتن وه كارتێكردنی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گــــــــــــــــــــــــــــوگڵ.
به‌رپرسیارو پارێزه‌ری گــــــــــــــــــــوگڵ له بلاگی سه‌ره‌كی خۆیاندا نوسیویه‌تی ئه‌م پیلانه‌ی مایكرۆسۆفت پرسیارێكی گرنگمان لادروست ده‌كات له مه‌به‌ستی مایكرۆسۆفت وه‌ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئینته‌رنێت پێشبڕكێی زۆری دروستكردووه ، به‌ڵام مایكرۆسۆفت چه‌ندان چار هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئینته‌رنێتی داوه به‌شیوه‌یه‌كی ناڕه‌وا هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجام داوه له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سیسته‌می كارگێڕی و وێبگه‌ڕ دا.
«Financial Times» نوسیویه‌تی كه زۆر له به‌رپرسیارانی یاهوو ئاره‌زو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گــــــــوگڵدا هاوپه‌یمانی گرێبده‌ن له جێگه‌ی فرۆشتنی یاهوو.
مایكرۆسۆفت لایخۆێه‌وه ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌م كاره سه‌ربگرێت خزمه‌تێكی باشتر پێشكه‌ش ده‌كات به به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ری مایكرۆسۆفت «Brad Smith» له‌كنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ڕایگه‌یاند گه‌ر یاهوو MS یه‌كبگرن ئه‌وا پێشبڕكێیه‌كی گه‌رم دروست ده‌بێت بۆ ڕێكلام و گه‌ڕان ( Search) له ئینته‌رنێت.
شایانی باسه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كانی یاهوو ڕازیبن به فۆرشتنی یاهوو به مایكرۆسۆفت ئه‌وا EU وه‌ك پێشبڕكێكه‌ری ئه‌مریكا له‌م سه‌ودایه ده‌كۆڵێته‌وه.
وه هه‌روه‌ها به‌پێی
Reuters له‌وانه‌یه یاهوو گـــــــــــــــــوگڵ یه‌كبگرن له جێگه‌ی فۆرشتنی یاهوو به مایكرۆسۆفت.
سڵاو کاک زه‌ندی !
له ڕاستیدا مایکرۆسۆفت خه‌ریکه بازاڕی پێشبڕکێ ناخۆش ده‌کات‌و ئه‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر زۆر شت‌دا بگرێت ، له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌بینیت نه‌رمه‌واڵاکانی به نرخێکی زۆر ده‌فرۆشێت له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانرێت هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌رمه‌واڵایه به خۆڕایی ده‌ست بکه‌وێت.
مایکرۆسۆفت پێشتریش هه‌وڵی کڕینی یاهووی داوه ، ئه‌مه جاری دووهه‌مه (پێم وابێت) به‌ڵام یاهوو زۆر پیاوانه‌یه که قبوڵی ناکات .
مایکرۆسۆفت باشتر وایه خه‌ریکی چاککردنی سیسته‌مه‌کارگێڕیه‌که‌ی بێت باشتره، مه‌به‌ستیشم زیاتر ئه‌وه‌یه که پێویسته ئه‌وچاککارییانه بکات پێشتر ئه‌وجا خه‌ریکی کاری تر بێت.
زۆرجار بێتاقه‌ت ئه‌بم له مایکرۆسۆفت و داروده‌سته‌که‌ی، Steve Ballmer له شوێنێکدا ووتبووی به‌رامبه‌ر به یه‌کێکی پله‌به‌رز له مایکرۆسۆفت کاتێک وازی هێناو چوو بۆ گووگڵ کار بکات : " گووگڵ ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی سه‌ر نێته‌و هیچی تر" .
لێره : http://www.itavisen.no/sak/507630/Google_vil_hjelpe_Yahoo/ نووسراوه که به‌رپرسێکی گووگڵ په‌یوه‌ندی به Jerry Yang کردووه بۆ یارمه‌تی دانی یاهوو له دژی مایکرۆسۆفت.
سوپاس بۆ هه‌واڵه‌که، هه‌واڵێکی خۆش بوو، بزانین ئه‌م شه‌ڕه ئه‌گاته کوێ ؟!
-----------------
http://www.kanigraphics.net