بەخشی خەڵاتی زانستی بە کوردان: رۆشنبیريی - خه‌ڵاتی زانستی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خواره‌زمی به‌لاوێكی كورد به‌خشرا
PNA- تاران- خه‌ڵاتی زانستی فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی "خواره‌زمی" كه به پشتگیری ناوه‌نده ناسراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه زانستیه‌كانیAPCTT, COMSATS, IFIA , ISESCO, WIPO, ,COMSTECH ,TWAS و له‌ژێر چاوه‌دێری UNESCO و UNDP له ئێران به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ پله‌ی زانستی خۆیان كه برِوانامه‌ییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه دا به لاوی سنه‌یی سه‌لاح شاسواری.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی فارسی نیوز و ئیسنا و "باشگای خبرنگاران" ئه‌ندازیار سه‌لاح شاسواری لاوی سنه‌یی به‌هۆی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌م هێنانی ته‌كنیكی ئاست باڵای ناردنی هاو كات و هاوشێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ له تۆرِه‌كان دا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ به‌خشرا.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه كه سه‌لاح شاسواری ساڵی 2003 خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شێوه‌سازی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دارِێژه‌ران و به‌رِێوه‌به‌رانی سیسته‌مه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌لكترۆنیكی له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، له‌نێوان 10 ملیۆن به‌شداربوو له 145 وڵاتی جیهاندا به‌ده‌ستهێنا .
هه‌روه‌ها ناو براو ساڵی 2004 بوو به براوه‌ی خه‌ڵاتی زانستی CWA له كه‌نه‌دا و ساڵی 2005 بوو به‌هه‌ڵ بژارده‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ساڵی زانكۆكانی ئێران و له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست خۆشی لێكرا.
ـــ
زانیاری زیاتر
http://kurdistannet.info/brafile/print.php/2008/01/10/252.phtmlزانیاری زیاتر
سڵاو،
دەستخۆشی بۆ ئەم هەواڵە. پیرۆزبایی خۆم لە کاک سەڵا دەکەم.
سەرکەوتوو بن.