برسيار: ئايا زمانى ره سه نى كوردىكام له مانه يه.؟ سورانى، كرمانجى ؟ یا هه ورامى ؟.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|
2008-02-05 20:46
سڵاو به‌ڕێز
كرمانجی ناوی دوو شێوه‌زار= دیالێكت ی زمانی كوردیه: كرمانجیی ژووروو و كرمانجیی خواروو.
سۆرانییش لقێكه له شێوه زاری كرمانجیی ژووروو.
هه‌ورامییش لقێكه له شێوه‌زاری گۆران.
ئه‌مانه و شێوه‌زاره‌كانی دیكه و لقه‌كانیان هه‌موویان زمانی كوردی پێكه‌وه پێك ده‌هێنن.
هه‌ر وشه‌یه‌ك كه له‌و شێوه‌زارانه بێت و له زمانی بێگانه‌وه وه‌رنه‌گیرابێت ئه‌وه وشه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردیه.
واته ناتوانین بڵێین ئه‌مه‌یان ڕه‌سه‌نه و ئه‌وه‌یان ناڕه‌سه‌نه ، ئه‌وانه‌یش كه وا ئێژن ئه‌وه له نه‌زانی و له ڕوانگه‌ی هۆزچێتی و ناوچه‌گه‌ریه‌وه ده‌یڵێن.
ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌ده‌بیشت مه‌به‌ست بێت ، ئه‌وه‌ی كه به‌رچاوه و ناكرێ پێی لێ بنرێت ، ئه‌وه‌یه كه شێوه‌زاری كرمانجیی خواروو ـ كه به گوزارشتێكی نادرووست سۆرانیشی پێ ده‌ڵێن ـ ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی هه‌ر له مێژه گرتووه.
به‌ڵام هێشتا ئه‌ركی سه‌رشانی زمانه‌وانانی كورده كه به هه‌ره‌وه‌زی و كۆكاری قۆڵ هه‌ڵكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی زمانی ئه‌ده‌بیمان ، تا دوانه‌كه‌وێن و نه‌كه‌وین ژێر شاڵاوی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌گوڕتر ده‌بێت ، به‌تایبه‌تیش له بواری تێكنۆلۆجیا دا.
ئه‌وه گوتم ئه‌ركی زمانه‌وانان ، به‌ڵام له پێش ئه‌وانیش و هه‌مووانیش دا كاربه‌ده‌ستان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باشوور ، كه له‌م باره‌یه‌وه له گوێی گادا خه‌وتوونه.
تێبینی:
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی شێوه‌زاره‌كانی كوردی ڕای جیاواز هه‌ن ، وه ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ره‌وه نووسیم ڕای به‌ڕێز مامۆستای پایه‌به‌رز "تۆفیق وه‌هبی" یه ، هه‌روه‌ك له كتێبی "مێژووی زمانی كوردی" دا هاتووه.
هه‌ر بژین و بێوه‌ی بن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناڕێكوپێكه و ڕاست نه‌گوتراوه ٭٭٭٭٭ خامه پۆسته‌چیی دڵ و هه‌نــــاوه
خامه نووسه‌ری ته‌نها زمانه ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه و دڵ ده‌ریای ئــاوه