خێراكردنی ویندۆز به چه‌ند كرته‌یه‌ك.: له‌ئه‌نجامی زۆردامهزراندنی پرۆگرام و لابردنیان وه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ، ویندۆز خاوده‌بێته‌وه‌و زۆر جار به‌كارهێنه‌ر بێزارده‌كات. زۆر له‌به‌كارهێنه‌ران بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه. ویندۆز سه‌رله‌نوێ دادهمزرێننهوه ، ئه‌مه‌ش چه‌ند كاژێریك ده‌خایه‌نێت تا سه‌رله‌نوێ هه‌موو درایڤه‌ره‌كان دابمهزرینیتهوه.
بۆیه ده‌توانن ئه‌م ڕێگایه به‌كاربهێنن كه زۆر به‌خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ش به سڕینه‌وه‌ی «user profile» ی خۆت.
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌نگاو بنێ:-
١/ هه‌موو ئه‌و په‌ڕگه‌و دیكۆمه‌نتانه‌ی پێویستن كۆپیان بكه سه‌ر DVD یا Extern HD یاخود هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر.
٢/ به‌كارهێنه‌رێكی نوێ دروست بكه که مافی ئه‌دمینی هه‌بێ نه‌ک به‌کارهێنه‌رێکی سنووردار به ئاره‌زوی خۆت ناوێك هه‌لبژێره. ئه‌وه‌ش له كۆنترۆڵ پانێل ده‌كرێت.
٣/ به‌وناوه نوێیه‌وه بچۆ ناو ویندۆز .
٤/ User profile ی خۆت بسڕه‌وه به كرته‌ی راست له‌سه‌ر
My Computer - Properties - Advanced - Settings
له‌وێدا كرته‌یه‌ك له‌سه‌ر User profile كه‌ت بكه بۆ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت بێت ، دوای ئه‌وه Delete وه OK .
٥/ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابگیرسێنهرهوهو به User profile ه كۆنه‌كه‌ت بچۆ ناو ویندۆز .
ده‌توانی سه‌رله‌نوێ ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كۆپیت كردبوون بیان گه‌ڕێنیته‌وه ، به‌م شێوه‌یه ریجیسته‌ر به‌ته‌واوی پاك ده‌بێته‌وه له‌هه‌موو پاشماوهیهك و به‌دڵنیاییه‌وه ویندۆز چالاك و خێراتر ده‌بێته‌وه.
زانیاری زیاتر
ده‌ستت خۆش بێت كاك زه‌ندی بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه منیش ژمێرنگهكهم تووشی خاوی هات؛ چه‌ند ڕێیهكم گرته به‌ر بۆ خێرا كردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ڕێیه‌كیان كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاسانیهكهیدا ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه:
ده‌چیت له سیاههی start دا كرته له‌سه‌ر run ده‌كه‌یت و له‌وێ ده‌نووسیت: prefetch بوخچه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی تێیدان به shift+delet ده‌یانسڕیته‌وه، پاش ئه‌مه دهسبهحێ هه‌ست ده‌كه‌یت ژمێرنگهكهت خێراتر بووه.
ئیتر بێوه‌ی بن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناڕێكوپێكه وڕاست نه‌گوتراوه ٭٭٭٭٭ خامه پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه
خامه نووسه‌ری ته‌نها زمانه ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه و‌دڵ ده‌ریای ئاوه