Google و گروپی Publicis پێکەوە کاردەکەن لەمەودوا لەبواری پەرەپێدانی پڕوپاگەندەی ژمارەییدا.: وابڕیاردراوە گەورە ئامێری گەڕان گووگڵ لەگەڵ گروپی بەناوبانگی Publicis لەمەودوا هەماهەنگی بکەن. مەبەستی ئەم هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنە ئەوەیە، کەبواری پەرەپێدانی پڕوپاگەندەی ژمارەی زیاتر پێشبخرێت. ئەم هەواڵە دوێنێ سێشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری پاریس هەردوو کۆمپانیا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە. بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیاریەک دەربارەی وردەکاری ئەم پێکەوەکارکردنە بدەن. لەم پڕۆژەیەدا گرووپی Publicis دەیەوێت زیاتر زانیاری دەستبکەوێت دەربارەی ئامێرەکانی گەڕان بۆ پڕوپاگەندە کەبەتەکنەلۆژیای Know-how ناودەبرێت. لەهەمان کاتیش‌دا گووگڵ دەیەوێت زانیاری زیاتر کۆبکاتەوە دەربارەی پڕوپاگەندەی ژمارەیی سەر تۆڕی ئەنتەرنێت لەم گرووپەوە کەپێشینەیەکی باشیان هەیە. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|