پاش سڵاو جاڤا سكریپت له‌لایه‌ن وێبگه‌ڕه‌وه ده‌خوێنرێته و پێشكه‌ش ده‌كرێت. پهپ له‌لایه‌ن ڕاژه‌كاره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه و له‌شێوه‌ی كۆدی هتمل ده‌درێته‌وه به‌وێبگه‌ڕ. ////// به‌ڵێ نمونه‌ش ئێره‌یه. بژین __________________________________________________________ پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی گه‌رمه‌سێـــــــــــر
ڕاستە کاک سیا، ئەمە لە حاڵەتی چاڤاسکریپت، بەڵام وابزانم پرسیارەکە لەسەر جاڤا بوو. دەکرێت java applet لەڕێگای پهپ بانگ بکرێت. بەڵام تێکەڵ کردنییان ئاسایی نییە. چاڤاسکریپتیش زۆر با ئاسایی و ئاسانی لەگەڵ پهپ تێکەڵ ناکرێت. دەکرێت لەڕێگای تر گۆڕاوی پهپ بە جاڤاسکریپت بنێررێت و بە پێچەوانەوە.
کاک بەردە منیس زۆر بیرم کردوە وەڵامێک بنوسم گونجاو بەڵام بەڕاستی زۆر دورودرێژە. ڕاستیەکەی ئەوەیە (کاک هێمن لە ناونیشانەکە جاڤاسکریپتی نوسیوە، لەناوەڕۆک جاڤا !!) وەکو کارکردن پهپ لەگەڵ جاڤاسکریپت کارەکەی نابەسترێتەوە بەوشێوەی ناوبنرێت تێکەڵی لەگەڵ پهپ، بەڵکو لەگەڵ ئەوکۆدانەی کەپهپ دەریپەڕانوون لەڕاژەکەوە بۆ وێبگەڕ لەشێوەی هتمل تێکەڵ دەکرێت. تۆزێک پرسیارەکە بەرفراوانە:) هەربژین __________________________________________________________ پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی گه‌رمه‌سێـــــــــــر
سوپاس بۆ وەڵامەکانتان لەڕاستیدا منیش ویستم پرسیاریک بوروژێنم کە شایانی ئەم بەشە تازەیە بێ و گرنگی خۆی هەبێ هەربۆیەش لە سەردێڕی پرسیارەکەیا جاڤاسکریپت و لە ناوەڕۆکیشدا تەنها ئیشارەم بە جاڤا داوە. خۆ ئەگەر بکرێ زیاتر لەسەری قسە بکرێ خراپ نیە ئەوەی تا ئێرە ئاشکرایە تێکەڵ کردنی جاڤا لەگەڵ پهپ کارێکی محاڵ نیە بەڵام ئەی ئەگەر بڵێین تێکەڵ کردنی پهپ لەگەڵ ئەی ئێس پی ئەوکات ئەڵین چی؟؟؟
ڕاستە کاک سیا. کاک هێمن، سەبارەت بە ASP، پرسیارەکە وەک ئەوە وایە بڵێین، مریشک بۆ نافڕێت. خۆ لەوانەشە بفڕێت بەڵام بە فڕین حیساب نییە: بە ڕای من نابێت ببێت، کورتە لێکدانەوەیەک: دەبێت لەسەر هەمان سێرڤەر IIS و PHP دامەزرابن. کاتێک مۆتۆڕی پهپ کۆدی پهپ دبێنێت دەستدەکات بە لێکدانەوە و بەگڕخستنییان. ئەگەر لەناو هەمان سکریپت کۆدی ئەسپ هەبێت لەوانەیە مۆتۆڕی ئەسپیش هەر هەمان کاربکات. ئەمە وەک بیردۆز لەوانەیە کاربکات. بەڵام ئەم دوو پارچە کۆدە کە لەناو هەمان پەڕگەدا خۆیان دەبیننەوە، مانای ئەوە نییە کە لەگەڵ یەک تێکەڵ کراون و بەیەکەوە کاردەکەن، بەڵکو هیچ پەیوەندیشییان بەیەکەوە نییە و دەکرێت بخرێنە ناو دوو دانە پەڕگەی جیاواز. لە ڕووی تەکنیکییەوە، بەپێی php.ini ، پهپ وادەزانێت کۆدەکانی ئەسپ کۆدی پهپ-ن، سەیری وانەی یەکەم بکە: http://kurditgroup.org/node/10910
سڵاو، بۆ پرسیاری یەکەم پهپ و جاڤا: شتی وا دەکرێت، بە مەرجێک پاش شیتەڵکردنی کۆدی جاڤا وەکوو هەنگاوی دووەم php دروست بکات، پاشان وەرگێڕەکەی بیکاتەوە بە هتمل. بەس وەکوو هاوڕێیانیش وتیان مەحاڵه، تەنها بە jsp و لە container ێکی تایبەتیدا دەکرێت. بۆ پرسیاری دووەم: وەک کاک بەردەقانی باسی کردووە، دەبێت ئەو httpd تایبەت بێت لە هەردوو جۆرەکە بگات. پێش سێ ساڵ، من بۆ DSL box ێک پەرەم بە بەشێکدا کە درێژکراوەی پەرەکان asp بوون، بەلام لە راستییا کۆدی C تیابوون له‌گه‌ڵ هتمل و جاڤا سكریپت. له كاتی وه‌رگێراندا ده‌مزانی چێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م بۆیه كێشه دروست نه‌ده‌بوو.
باشە ئەمە ئەگەر بۆ داڕێژەر کێشە دروست بکات ئەی بۆ میوانەکان چونە؟ ئایا براوسەر ڕۆڵی هەیە ؟
وەک نوسیم خودی جاڤاسکریپت لەوێبگەڕ دەخوێندرێتەوە، وێبگەر بۆ وێبگەڕ دەگۆڕدرێت. بۆنمونە تەختەکلیلی خۆکاری ئێرە تەنها لە وێبگەڕی ie کاردەکات. وەهەمان شێوە پهپ یش هەندێک هەڵبژاردنی چوونە نێوبەشێکەوە بەندە بەهەڵبژاردنی وێبگەڕەوە نەک خوێندنەوە. بۆنمونە بۆچوونە ژوورەوەی پەڕەی بەڕێوبەرایەتی کاتێک وشکەشیرینی Cookies ناچالاک بێت (ئەمە باسێکی درێژ درێژە چۆن وەچی پەیوەستە بەوەوە...) لەگەڵ Cache کەهەمان شێوە کاریگەری دەبێت. بەهیوای هاوڕێیانی شارەزا باشتر یان دروستر باسەکە بەبرەو بکەن. بژین __________________________________________________________ پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی گه‌رمه‌سێـــــــــــر
بەشداربوو تەنها هتمل دەبینێت و هیچ کێشەی نابێت، ئەو ڕاژەیە لەسەر ڕاژەکارەکە ڕۆلی خۆی دەبینێت.
پاش سڵاو
جاڤا سكریپت له‌لایه‌ن وێبگه‌ڕه‌وه ده‌خوێنرێته و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پهپ له‌لایه‌ن ڕاژه‌كاره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه و له‌شێوه‌ی كۆدی هتمل ده‌درێته‌وه به‌وێبگه‌ڕ.
//////
به‌ڵێ
نمونه‌ش ئێره‌یه.
بژین
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر