مۆبایل كێشه‌ی نووستن یا كه‌م خه‌ویی دروست ده‌كات.: گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی پێش ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ر پێخه‌فی نووستن كێشه‌ی كه‌م خه‌وییت بۆ دروست ده‌كات.
زانای سویدی «Bengt Arnetz» له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی AFP ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌م خه‌ویت هه‌یه ئه‌وه هه‌وڵ بده هیچ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام مه‌ده پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت (بنوییت).
«Arnetz» پرۆفیسۆره له زانكۆی ئوپسالای ووڵاتی سوید و هه‌ندی زانای تر له ئینستیتۆی «Karolinska» وه زانكۆی «Wayne State» له مشیگان دۆزیانه‌وه كه‌وا تیشكی مۆبایل ته‌له‌فۆن ده‌بێته هۆی كه‌م خه‌ویی و ژانه‌سه‌ر و كێشه‌ی (تركیز) .
ئه‌م زانایانه له‌ماوه‌ی ١٨ مانگدا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ٣٥ پیاو وه ٣٦ ژن دا ئه‌نجام داوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٨ بۆ ٤٥ ساڵدا بووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی كه ده‌كاته 884 MHz واته تیشكێك دروست ده‌كات .
له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن پێش نوستن توشی كێشه‌ی نوستن یا كاتێكی زۆری بردووه تا خه‌ویان لێكه‌وتووه وه توشی ژانه‌سه‌ر بوون.
زانایان كاتی زیاتریان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی زیانگه‌ینادنی ئه‌م تیشكانه شیبكه‌نه‌وه.