تورکیا دیسان تەماشاکردنی YouTube قەدەغە دەکاتەوە!؟: گەورە کۆمپانیای تورکی Türk Telekom بۆخزمەتگوزاری ئەنتەرنێت. ئەمڕۆ بڕیاڕی دا بۆجارێکی تر گەشتن بەپەڕەکانی YouTube قەدەغە بکات بەهۆی بڕیاری دادگای باڵای ئەنکەرەوە. هۆکاری ئەم داخستەنی ئەمجارە بەپێی هەواڵەکانی میدیای تورکی ئەوەیە، لەڤیدیۆکاندا چەندجار وێنەی دامەزرێنەری تورکیای مۆدێرن کەمال ئەتاتورک گۆڕدراوە بۆ مەیمون و شتی گاڵتەجاریان بەم سیمبۆلی نەتەوەیی تورک کردووە! ئەوەی شایەنی باسە جاری پێشووتر لەمانگی ئازاری 2007دا لەسەر ئەوەی گوایە موستەفا ئەتاتورک وەکو سەرکردەی نێربازەکان لەچەند ڤیدیۆیەکی پەخشکراودا لەماڵپەڕی یوتوبەوە، بووە هۆی داخستنی دەرگاکان بەڕووی تەماشاکەرانی YouTube لەتورکیادا. یاسای تورکی کەهێشتا خۆی لەنێو چوارچێوەیکی ڕەگەزپەرستانەی تورکیبوون خۆی دەبینێتەوە، زۆر ئەستەمە بتوانێت خۆی بەرامبەر تەشەنەکردنی دیموکراسی و بڵابوونەوی ئازادی نوسین و دەربڕین بگونجێنێت. زانیاری زیاتر
بۆچوون
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|
ده‌ستخۆش كاك سیا!
جیهانێكی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه تێیكه‌وتین ، له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنلۆجیایه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك و ئه‌وانی خۆشمان ده‌یانه‌وێت چاوی خه‌ڵك ببه‌ستنه‌وه‌و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ئازادی چاوتروكاندیشی به‌ئاره‌زوو خواستی ئه‌وان بێت.
ئه‌مه شتێكی شاز نییه له توركیادا ، ئه‌وان كورد و ئه‌رمه‌ن ده‌كوژن له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به‌تورك نازانن و خه‌ڵك زیندان ده‌كه‌ن له سه‌ر ئاخافتن به زمانی زگماكی خۆی ، ئیتر شتی وا چۆن ناكه‌ن.
كوێر تا ده‌مرێت به‌ته‌مای چاوه ، ئه‌وانیش ده‌بێت تا وابن به‌ته‌مای ئه‌ندامه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپابن.