ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەمشەو: بە ئامادەبوونی چەند ئەندام و میوانێکی خۆشەویست، کۆبوونەوەی کوردئایتیگرووپ بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە ئاستی کورد لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری کرا و زۆر لە هۆکارەکانیی خرانەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بڕیاردا کە دەبێت هەوڵی ماڵپەڕ و ڕێکخراوە کوردییەکان یەکبخرێت. بەم شێوەیە ماڵپەڕانی
http://www.webchin.org/
http://www.zkurd.org/
http://kurditgroup.org
http://www.germeser.net/ubuntu/
لە ماوەیەکی کورتدا کۆدەبنەوە بۆ باسکردنی چۆنییەتی درووستکردنی شوێنێکی یەککگرتوو بە شێوەیک کە لە داهاتوو هەموو ئەم گرووپانە ببن بە یەک ڕێکخراوە.
بڕیاریش درا یەکشەممەی داهاتوو، کاتژمێری 20:00 بە کاتی ناوەڕاستی ئەورووپا لە پالتالک کۆبوونەوەیەک سازبدرێت بۆ گفتوگۆی زیاتر.
بۆچوون
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|
دەستان خوەش بێ و ماندوو نەبن. منیش لەبەر لاوازی ئینتەرنێت لە گەڕەکەکەمان ئەوە سێ رۆژە بە توندی تووشی کێشەم، بەخاڵ و سەد بەڵا نووزەی لێوە دێت، ئەم ئێوارەش تاکوو ئێستا کە دەکاتە نزیکە 12ی نیوەشەو نەمتوانیە بێمە سەر هێڵ.بەتایبەری بۆ پالتال هەر قسەی لێوە ناکرێ، یەکجار لاوازە و هەتاکوو لاپەڕەیەک دەکەیتەوە چەندین جار دەپسێ. هەر بۆیە من بەداخەوە نمتوانی بەشدار بم بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکشەممەی داهاتوو لە گەڵتانم. دەست خوەش بڕیاری زۆر بە جێتان داوە. دیسان ماندوو نەبن و سەرکەوتوو بن.