‌پێنج یه‌کی ڕایه‌ڵه‌ی بێتەل نە پارێزراوە.:  گەر بەکارهێنەری ڕاوته‌ری بێتەلیت، ئەوە بزانە کە یەك لە سەر پێنجی ئەو ئامێرانە دەتوانرێت لەلایەن دراوسێکەتەوە بەکار بهێنرێ گەر خۆت نەپارێزیت بەووشەی نهێنی( پاسۆرد ). نزیکەی 20% ئەم ئامێرانەوە لە لایەن بەکار هێنەرەکانیەوە ناپارێزرێن بەووشەی نهێنی، بۆیە ئێستا زیاتر لە یەك لەسەر پێنجیان دەتوانرێت بە دزە بەکار بهێنرێت لە لایەن خەڵکانی دیەوە. ئەمە لێکوڵینوەک بوو لە لایەن کۆمپانیای ‌‌‌D-Link کەوە لە پشووی هەفتەیکدا لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوو لە شەقامەکانی شاری کۆپنهاگن کرا. بۆیان دەرکەوت لە 8000 تۆڕدا 1.600 بە ووشەی نهێنی نەپارێزراوە..سەرجەم 156.000 کەس بێ ووشەی نهێنی ئینتەرنێت بەکار دێنی لە ووڵاتی دانیمارک.
بۆ دەبێت ووشەی نهێنیمان هەبێت؟
گەر بێ ووشەی نهێنی ئەو ئامێرانە بەکار دێنیت ئەوا دەرگایەک بۆ خەڵکان واڵا دەکەیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەڕێی تۆوە پرۆگرام یان گۆرانی بە شێوەیەکی نایاسیی دابگرن..لەوە ستەم تر گەر هاکەرێک دراوسێت بێت ئەوا دەتوانێت کۆدەکانت بدزێت و ببێت بە شەریکە بەشت لە کۆنتۆی بانکەکەت..ئەوسا کێچ لە گیرفانتا سەوزەڵێ خانم دەڵێت.
بەبەکار هێنانی کۆدێک زیاتر بێت لە شەش پیت و تێکەڵ لە ژمارە و پیت دەتوانیت خۆت پپارێزیت
زانیاری زیاتر
   


بۆچوون



ده‌ستخۆش !
ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی Configration ی ڕاوته‌ره‌که‌وه‌ یاخود هه‌ندێک له‌ Internet Securtiy ده‌توانرێت بکرێت ، به‌ڵام له‌ شوێنێک خویندمه‌وه‌ گه‌ر ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون له‌ ٢٨ پیت که‌متر بێت ، کراک ده‌کرێت.


 
 



سوپا س بۆ ئەو زانیاریانە


 
 



سوپاس بۆ ئەم زانیاریەجوانانەی کە بڵاوی دەکەنەوە.. بەڵام جوانتردەبو ئەگەر چارەسەرەکەشی دیاری بکرابا.زۆر سوپاسو دەستان خۆش.


 
 

بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.