ڕۆژانه ٣٠٠٠ ڤایرۆسی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه.: هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر زانیاریان په‌یداكردووه له بوواری خۆپاراستن له ڤایرۆس ، به‌ڵام پسپۆرانی بوواری پاراستن پێیان وانییه مه‌ترسی ڤایرۆس كه‌م ببێته‌وه.
به‌پێی " Panda Security " ڕۆژانه نزیكه‌ی ٣٠٠٠ ڤایرۆسی نوێ تۆمارده‌كرێت ، زۆر له‌م ڤایرۆسانه هه‌مان ڤایرۆسن به‌ناوی جۆراوجۆر یاخود له یه‌ك خێزانی ڤایرۆسن.
له ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٦ ڕێژه‌ی ڤایرۆس و ماڵوایه‌رو كرم و پرۆگرامه سیخوڕیه‌كان به ڕێژه‌ی ١٧٢٪ به‌رزبۆته‌وه. وه له ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٧ ئه‌م ڕێژه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رزبۆته‌وه بۆ ٨٠٠٪.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ٢٣٪ له به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر له جیهاندا به شێوه‌یه‌ك له شیوه‌كان ڤایرۆسیان تێدایه.
جێگای ئاماژه پێكردنه كۆمپانیاكانی پاراستنی وه‌ك ( Panda , Symantec , Kaspersky , F-Secure ) و هه‌موو ئه‌وانی تر قازانجێكی زۆر ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌ترسیه‌كان ، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له‌وترۆجان و ڤایرۆسانه زۆر مه‌ترسیدارن و زیانی گه‌وره‌یان به بانكه‌كان و كڕیاره‌كانی نێت گه‌یاند له ساڵی ڕابردوودا.