باشترین ئاگره‌دیوار Comodo Pro 3.0.: بۆ پاراستنی سیسته‌م و زانیاریه تایبه‌تیه‌کانمان له هاککه‌ر ، پێویستمان به ئاگره‌دیوارێکی باش و فێربوونی به‌کارهێنانی ئه‌بێت.
سیسته‌می کارگێڕی ویندۆز ئاگره‌دیواری له خۆگرتووه ، به‌ڵام چاوه‌دێری ته‌واوی هاتوو چۆی نێوان کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت ناکات. بۆیه پێویستمان به به‌کارهێنانی ئاگره‌دیوارێکی باشتر ده‌بێت.
ئاگره‌دیواری باش و خۆڕایی زۆرن له لاپه‌ڕه‌کانی نێت وه‌ک Zone و زۆریتر ، به‌ڵام هیچ پرۆگرامێکیان وه‌ک Comodo چالاک و به هێز نین.
ئه‌م پرۆگرامه بۆ یه‌که‌م جار له نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٠٦ دا بڵاوبۆوه و زۆر به‌خێرایی ناوبانگی ده‌رکرد له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا بوو به‌باشترین ئاگره‌دیواری ساڵی ٢٠٠٦ .
ئه‌م ئاگره دیواره له‌هه‌موو هاتووچۆیه‌کی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌و ده‌توانیت به ته‌واوی سیسته‌مه‌که‌ت بپارێزی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانێت له ماڵوایه‌ر و ئادوایه‌رو کرمه سیخوڕیه‌کان بتپارێزێت و زیاتر له ١٠ هه‌زار جۆریان ده‌ناسێته‌وه.
وه‌ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وی هه‌یه:-
* Clean PC Mode
* Advanced Network Firewall Engine
* Host Intrusion Prevention System
* Powerful and intuitive Security Rules Interface
* Sleek New Graphical User Interface
* 'Smart' Popup Alerts
* Application Behavior Analysis
* Automatic 'Firewall Training' mode
* Windows Security Center Integration
* Self Protection against Critical Process Termination
* Application Recognition Database
* Automatic Updates
* Improved Firewall Event Logging
* Submit Suspicious Files to Comodo
پرۆگرامه‌که به‌خۆڕاییه بۆ ماوه‌یه‌کی بێ سنوور ، ته‌نیا خۆتۆمارکردنی پێویسته.
مه‌رجه‌کانی پرۆگرامه‌که و پشتگیری سیسته‌م:-
Windows XP – 32 and 64 bit versions
Windows Vista – 32 and 64 bit versions
64 Mb RAM
50 Mb free disk space
وێنه‌یه‌کی تاقیکردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که ببینه
ده‌توانن له‌م
به‌سته‌ره پرۆگرامه‌که دابگرن.