Mac Pro یه‌کی زۆر به‌هێزتر.: کۆمپیوته‌ری نوێی MacPro ده‌بێته یه‌کێک له به‌ناونگترین به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای به‌ناوبانگی Apple به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه. ئه‌م کۆپیوته‌ره نوێیه دووقات به‌هێزتره له‌و " Mac Pro " یه‌ی که له مانگی ٤ ی ٢٠٠٧ دا بڵاوبۆوه.
کۆمپانیای ناوبراو کۆمپیوته‌ری لوتکه مۆدێلی Mac Pro به‌رزکرده‌وه (Upgrade) ، هه‌فته‌یه‌ک پێش نمایش‌کردنی ساڵانه‌ی " Macworld Expo" له سانفرانسیسکۆ که ساڵانه نمایش ده‌کرێت.
ئه‌م کۆمپیوته‌ره نوێیه یه‌که‌م به‌رهه‌مه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که Apple ئاماده‌ی کردوون دایانبه‌زێنێت له هه‌فته‌ی داهاتوو وه نرخی نزیکه‌ی ٣٩٠٠ دۆلاری ئه‌مریکاییه ، جگه له‌وانه‌ش زۆر له ئاره‌زومه‌ندانی به‌رهه‌مه‌کانی Apple چاوه‌ڕیی لاپتۆپێکی Ultraprotable ده‌که‌ن که ئه‌و که‌لێنه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه پڕبکاته‌وه.
ئه‌م Mac Pro نوێیانه پرۆسێسه‌ری هه‌شت کاکڵه‌یی یه‌کجار به‌هێزیان هه‌یه وه‌ک نمونه‌یی (Standard) که دابه‌شکراون بۆ دووبه‌شی چووار کاکڵه‌یی. دوو پرۆسێسه‌ری Intel Xeon ١،٦ هێرتز وه ڕامه‌که‌ی ٢ گیگابایته ده‌توانرێت فرانتر بکرێت .
وه هه‌روه‌ها ده‌توانرێت Mac Pro بکڕریت به‌یه‌ک پرۆسێسه‌ر و ٢،٨ هێرتز به‌نرخی نزیکه‌ی ٣٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریکی ، به‌ڵام دوو پرۆسێسه‌ری په‌سه‌ندتره‌و ئامۆژگاری کراوه.
گرافیک کارتی ATI Radeon HD 2600XT به قه‌باره‌ی ٢٥٦میگابایت له‌گه‌ڵدایه‌و ده‌توانرێت بگۆڕدرێت به Nvidia GeForce 8800 GT- یاخود Nvidia Qudro FX5600 بۆ ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی پێویستیان به 3D هه‌بێت.
وه په‌پکه‌ی ڕه‌قی ٣٢٠ گیگابایتی له جۆری Serial ATA-disk ی به خێرایی ٧٢٠٠ له خوله‌کێکدا له‌گه‌ڵدایه وه‌ک نمونه‌یی و ده‌توانرێت بگۆردێت بۆ چوار تیرابایت به نرخی گرانتر.
وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمپیوته‌رانه‌دا کۆمپانیای Apple وه‌شانێکی نوێی ڕایه‌ڵه به‌ناوی Xserve دابه‌زاند که دووقات خێراتره له وه‌شانی پێشووتری وه نرخکه‌ی نزیکه‌ی ٤٧٠٠ دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌کات.
زانیاری زیاتر