هێرشێکی هاکک کرایه سه‌ر سوپای کۆریای باشوور.: وه‌زاره‌تی به‌رگری ووڵاتی کۆریای باشوور ئاگاداری هه‌موو بنکه سه‌ربازیکانی ده‌کاته‌وه به‌وه‌ی که هاککه‌ر له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی کۆریا توانیویانه سیسته‌می داتای کۆریا بشکێنن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی.
ووته بێژێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریا له لێدوانێکدا بۆ AFP ڕایگه‌یاند که ده‌زگای زانیاری کۆریا توانیویه‌تی ئه‌م هێڕشه ئاشکرابکات وه ئه‌م هێڕشانه له‌رێگه‌ی پۆستی ئه‌لکترۆنیه‌وه کراوه‌و توانیویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه زانیاریان ده‌ستبکه‌وێت.
شایانی باسه ده‌زگا سه‌ربازیه‌کانی کۆریا نایانه‌وێت ناوی ئه‌و ووڵاته ئاشکرا بکه‌ن ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی " Chosun Ilbo " کۆریی ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی ووڵاتی چینی تۆمه‌تبارکرد ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگی کۆریا نکوڵێ ده‌کات له‌وه‌ی که ئه‌م هاککه‌رانه توانیبێتیان زانیاری سه‌ربازیان ده‌سکه‌وتبێت وه ڕایگه‌یاند که‌وا ئێستا سیسته‌مه‌که‌یان بێ کێشه کارده‌کات و له‌ژێر رکێڤدایه.
جێگای ئاماژه‌پێکردنه هاککه‌ره‌کانی چین شاره‌زاییه‌کی زۆریان هه‌یه له بوواری هاککردن و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ، بۆیه پنتاگۆنی ئه‌مریکا زۆر مه‌ترسی له‌م هاککه‌رانه‌ی چین هه‌یه سیسته‌می داتای پنتاگۆن بشکێنن و زانیاریان ده‌ستبکه‌وێت.