یه‌کێک له گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌کانی سوید هه‌ک کرا: رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت سکاڵای برده لای پۆلیس
دوێنه ئێواره هه‌که‌ر ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته نێو مایلی کارگێڕانی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت (Aftonbladet) و له‌م ده‌زه‌کردنه بۆ نێو مایلی کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌ی ناو‌براو، ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین که‌سیان دزراو و له سه‌ر ئینته‌رنێت دانراون.
به‌رپرسی ئه‌م رۆژنامه‌یه "یان هه‌لین" (Jan Helin) له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ: "ئێمه زۆر به جددی چاو له‌م کرده‌وه‌یه ده‌که‌ین و سکاڵای خۆشمان بردوه‌ته لای پۆلیسیش.
شایانی باسه که دوێنه ئێواره نزیکه‌ی 50 خوله‌ک وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی کارگێڕانی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت (Aftonbladet) له سه‌کۆی ماڵپه‌ڕی "فلاشبه‌ک" (Flashback)دا مابوونه‌وه.
گروپێک که ناوی "هه‌که‌ره گه‌وره تووڕه‌کان" (Vuxna Förbannade Hackare)یان له خۆیان ناوه، توانیوانه بچنه نێو به‌شی ئینته‌رنێتی ئه‌و رۆژنامه‌یه و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ئه‌وانیان بدزن. دیاره ئه‌م به‌شه‌ی که هه‌ک کراوه هێنده شتی گرنگی تێدا نه‌بووه به‌ڵام چه‌ندین که‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌که وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی مایله‌کانیان و "فه‌یسبووک" (Facebook) ه‌کانیان یه‌کێک بووه و له‌وێ پارێزراوه و که‌وتووه‌ته ده‌ستی هه‌که‌ره‌کان.
"ئیان ڤه‌نمان" (Ian Vännman) له رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیته‌وه ده‌ڵێ:" ئێمه له زووترین کاتدا به‌و کاره‌مان زانی و 50 خوله‌ک دواتر توانیمان به‌ری راژه‌کاره‌که‌مان بگرین بۆ ئه‌وه که‌سی دیکه نه‌چێته نێویه‌وه."
... ئێستا ئافتونبلادیت، پۆلیس و کومپانیایه‌کی پاراستنی کومپیۆته‌ر پێکه‌وه له حه‌ولی ئه‌وه‌دان بزانن. چ قه‌وماوه.
زانیاری زیاتر