سەردێڕی هەواڵەکان

 وەرگێران بۆ بڵاگێری وۆردپرێس!: وەکو دەزانن. یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین بڵاگێرەکانی جیهان wordpress.com ــە. ئەویش وەکو سەرچاوە پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێس بەکاردەبات و لەگەڵ دەیان ڕووکاری بە خەسڵەت و بۆ کوردی شیاو.
 یەکەم لاپتۆپی 4G نمایشکرا.: کۆمپانیای سامسۆنگی بەشی ئەوروپا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی IFA لە بەرلین یەکەم لاپتۆپی (Netbook) نمایشکرد کە پشتگیری مۆبایل بەرینباندی 4G یا (LTE) ە Long Term Evolution
 فەیسبووک و خزمەتگوزاری ئەزمونی جەنجاڵ: فەیسبووک لەئێستاکەدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی تایبەتە، کە بەرکارهێنەران توانایان هەیە هەرکاتێک بەرکارهێنەرێکی تر لەناو ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییەدا بۆ ڕۆکردنی بارودۆخ یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری وێنە لەگەڵ

نیشانەکردن / تێبینی

Comments
نیشانەکردنی کۆدەکان، بەشێکی گرنگی هەموو زمانەکانی پرۆگرامکردنە. بیرکردنەوە لە هەر کۆدێک پێویستی بە کات هەبێت، ڕوون و ئاشکرایە کە لە داهاتووش کاتت پێویستە تا بزانیت چیت نووسیوە، بۆیە نیشانکردن commenting ڕەفتارێکی گرنگە.
لە پێش هەر پارچەکۆدێک چەند دێرێک بۆ خۆت بنووسە تاوەکوو لە داهاتوو بە ئاسانی بتوانیت کۆدەکانی خۆت بخوێنیتەوە. زۆر گرنگە ئەگەر لەگەڵ گرووپێک پرۆگرامەر کاربکەیت، ئەوانیش بە ئاسانی بزانن تۆ چیت کردووە. دووبارە لە پێش هەر بەشێکی کۆد چەند دێرێک تێبینی بنووسە.
لە PHP تێبینی بە چەند شێوەیەک دەنووسرێت:
دوو هێڵی لار //
نیشانەی ژمار #
یەک هێڵی لار و ئەستێرەیەک */


<?PHP 
  
// Single Line comment 
  
echo "single";
  
# Single line comment
  
echo "single"
  
/* Multiple lines 
   comment 
  */
  
echo "Multi";
?>

یەک هێڵی لار و ئەستێرە بۆ تێبینی زیاتر لە ڕستەیەک بەکاردەهێنرێت:


<?PHP 
  
/** 
   * The following code will print
   * the name of our site
   * Kurditgroup.org 2008   
   */
   
echo "Kurditgroup.org"
?>


koyar

thanks for you good working

دیاکۆ قادری

سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاری و تێکۆشانه

payraw

سوباس دةستي مانددبونتان دةكوشم هيوام بةردةوام بون و سةركةوتنتانة

evan abdulrahman

سوپاس بۆ هه موان