مایکرۆسۆفت به‌هه‌ڵه ماڵی خۆی وێران ده‌کات.: نوێکردنه‌وه‌یه‌کی پاراستن ( Security Update) له لایه‌ن مایکرۆسۆفته‌وه پێش ٢ هه‌فته دابه‌زی بووه هۆی داخستنی هه‌موو ده‌رگاکانی هاتوو چۆی وێبگه‌ڕی Internet Explorer 6 له سیسته‌می کارگێڕی Windows XP Service Pack2 وه له زۆر باردا ئه‌م وه‌شانه‌ی ئه‌نته‌رنێت ئێکسپلوره‌ر به ته‌واوی داخراوه‌و له‌کاتی کردنه‌وه‌یدا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه‌و وینددۆز نه‌یتوانیوه بیناسێته‌وه.
مایکرۆسۆفت دانی به‌م هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا ناوه‌و ئامۆۆژگاری بۆ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌وه‌بووه که ده‌بێت گؤڕانکاریه‌ک له ڕیجیسته‌ردا ئه‌نجام بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه.
" Harold Decker " به‌ڕێوه‌به‌ر له کۆمپانیای " Gold Peak " له San Diego نوسیویه‌تی : من سه‌دان به‌کارهێنه‌رم هه‌ن که IE 6 و Windows XP SP2 به‌کارده‌هێنن و له‌م پێشنیاره‌ی مایکرۆسۆفت تێناگه‌م بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه ، ئێمه چۆن بتوانین گۆڕانکاری له ڕیجیسته‌ر ( Registry) ی سه‌دان کۆمپیوته‌ردا بکه‌ین.
وه هه‌روه‌ها ناوبراو نوسیویه‌تی زۆر ئاسانتره که ئێمه وێبگه‌ڕی Firefox دابمه‌زرێنین له‌وه‌ی گۆڕانکاری له ڕیجیسته‌ردا بکه‌ین.
به‌کارهێنه‌ران ده‌توانن تولئامرازێکی چکۆله دابگرن بۆ پینه‌کردنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه به شێوه‌یه‌کی خۆکار.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه مایکرۆسۆفت نایه‌وێت گۆڕانکاری له هه‌مان نوێکردنه‌وه‌ی پاراستن بکات به شێوه‌یه‌ک که چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ش له‌خۆبگرێت.
شایانی باسه " Kieron Shorrck " به‌ڕیوه‌به‌ری وێبگه‌ڕی IE له بلاگی Microsoft Security Response Center گرنگی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی که‌م کردووه ده‌ڵێت ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا له هه‌ندێ باردا ده‌بێته هۆی وه‌ستانی IE له کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر بیه‌وێت سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌کانی نێت بکات.
سلاڤ و ریز