ئه‌مریكا پیلی لیسیوم "lithium"ی یه‌ده‌ك له‌ناو باڵافڕدا قه‌ده‌غه ده‌كات: ڕێساگه‌لی نوێ كه له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می (٢٠٠٨)ه‌وه ده‌چنه بواری جیبه‌جێكردنه‌وه، ڕێ به گه‌شتیاران نادات كه پاتریی لیسیومی یه‌ده‌ك له‌ناو كه‌لوپه‌لی پشكنراویاندا ببه‌نه سه‌ر بۆ ناو فڕۆكه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاترییانه له‌ناو ئامێره كاره‌بایییه‌كانیاندا وه‌ك كۆمپیوته‌ری ده‌ستی یان كامێرای ڕه‌نووسیدا بێت، ده‌توانن له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه ناو فڕۆكه‌كه‌وه. وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی ئه‌مریكا ڕوونی كرده‌وه كه پاتریی جودا ده‌بێت بخرێته نێو به‌رگێكی پلاستیكه‌وه و له‌ناو كه‌لوپه‌ل ده‌ستییه‌كنیاندا هه‌ڵبگیرێت.
ڕێساكان ئه‌وه‌شیان سنووردار كردووه كه هه‌ر گه‌شتیاره‌ی ده‌بێت له دوو پیلی ده‌بڵی لیسیوم زیاتریان پێ نه‌بێت. ئه‌مانه پاتریگه‌لێكی گه‌وره‌ترن به زیاتر له (٨) گرام مادده‌ی هاوتای لیسیوم.
ده‌سته‌ی ئاسایشی گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه چه‌ندین ڕووداوی پیلی لیسیوم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕوویان داوه، له‌ناویاندا ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی پاترییه‌كی ئه‌یۆنه-لیسیوم بوو دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو باڵفڕێكدا له شیكاگۆ.
زانیاری زیاتر
سڵاوت لێ بێ كاك كاردۆخ
ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ به‌شداریه‌كانت
به‌ڵام خۆزگه نازناوێكی دیكه‌ت هه‌ڵده‌بژارد چونكه من پێش به‌ڕێزت ئه‌و نازناوه‌م بۆ خۆم لێره دانا.
نازانم بۆ سیستمی ئه‌م سه‌ك به‌ڕێزه وایه كه ڕێ ده‌دات به دووباره بوونه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
دیسانیش هه‌ر هیچ نه‌قه‌وماوه، هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت.