سەردێڕی هەواڵەکان

 وەرگێران بۆ بڵاگێری وۆردپرێس!: وەکو دەزانن. یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین بڵاگێرەکانی جیهان wordpress.com ــە. ئەویش وەکو سەرچاوە پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێس بەکاردەبات و لەگەڵ دەیان ڕووکاری بە خەسڵەت و بۆ کوردی شیاو.
 یەکەم لاپتۆپی 4G نمایشکرا.: کۆمپانیای سامسۆنگی بەشی ئەوروپا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی IFA لە بەرلین یەکەم لاپتۆپی (Netbook) نمایشکرد کە پشتگیری مۆبایل بەرینباندی 4G یا (LTE) ە Long Term Evolution
 فەیسبووک و خزمەتگوزاری ئەزمونی جەنجاڵ: فەیسبووک لەئێستاکەدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی تایبەتە، کە بەرکارهێنەران توانایان هەیە هەرکاتێک بەرکارهێنەرێکی تر لەناو ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییەدا بۆ ڕۆکردنی بارودۆخ یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری وێنە لەگەڵ

گۆڕاو و نەگۆڕەکان

نرخە گۆڕاوەکان Variables
وەک هەر زمانێکی تر پهپ-ش توانای دەسنیشانکردنی نرخی گۆڕاوی هەیە. گۆڕاو (Variable) لە پهپ تەنها یەک دانە نرخی هەیە، هەرچەندە ئەم نرخە دەکرێت بوخچە (Array) بێت، کە دەکرێت زیاتر لە نرخێکی لە خۆوە گرتبێت.
گۆڕاو بە نیشانە دۆلار ($) پێناسە دەکرێت، دوای نیشانەی دۆلار ناوێک دادەنرێت وەک ناسێنەرێکی گۆڕاوەکە، ئەم ناوە case sensitive ـە، واتا جیاوازی هەیە لە نێوان پیتی گەورە و بچووک:


 
$myvar
$myVar 

ئەم دوو گۆڕاوە دوو گۆڕاوی جیاواز چونکە پیتی v لە گۆڕاوی دووەم پیتێکی گەورەیە.

لە پهپ گۆڕاوەکان پێویست ناکات پێش وەخت پێناسە بکرێن بەڵکو کاتێک بۆ یەکەمجار گۆڕاوێک لە سکریپتێک دێتە پێش ئەوا لەو کاتەدا پێناسە دەکرێت و بە پێی نرخەکەی تایپەکەشی (Type) دەسنیشان دەکرێت. هەرچەندە ئەمە ئاسانکارییەکی گەورەیە لەلایەن پهپ، بەڵام زیانیشی هەیە کە سەرلێشێوان و لاوازی درووست دەکات، بەتایبەتی ئەگەر register globals لە دامەزراندنی پهپ وەگڕ‌ خرابێت.

نموونەیەکی گۆڕاو:


<?PHP 
  $name 
"Kurditgroup";
  echo 
$name;
?>

گۆڕاوی name$ نرخەکەی Kurditgoup ـە لە جۆری ڕیزبەند.

هەردوو شێوازی دەربڕینی ڕیزبەند دەقهێمای جووت ("") لەگەڵ heredoc توانای ڕاستەوخۆ لێکدانەوەی گۆڕاوەکانییان هەیە:


<?PHP 
  $site 
"Kurditgroup";
  echo 
"I visit $site";
?>

کەواتە گۆڕاوەکە یەکسانکرا بە نرخەکەی.
گریمان ویستت لە ناو ڕیزبەنددا site$ بنووسیت بێ ئەوەی نرخەکەی دەرکەوێت. پێویستە هێمای دۆلار فەرامۆش بکەیت بە دانانی لارهێڵی پێچەوانە لە پێش نیشانەی دۆلار:


<?PHP 
  $site 
"Kurditgroup";
  echo 
"I visit \$site";
?>

بەراووردی ئەو سکرپتەی سەرەوە بکە لەگەڵ نموونەی پێشتر.

لە هەندێک حاڵەتدا وا پێویست دەکات کە دوای گۆڕاو، شتێک زیادبکرێت بێ ئەوەی بۆشایی لە نێوانیاندا هەبێت. دەتوانیت گۆڕاوەکە جیابکەیتەوە لە هەر شتێکی پێش و پاشی بە دوو کەوانەی بەستانەوە braces ‌‌{ } :


<?PHP 
  $number 
7;
  echo 
"I have {$number}9 apples.";
?>

‌ئەنجامەکەی دەبێتە:


I have 79 apples.

توانیمان ژمارەی 9 بە 7 بلکێنین. ‌

نرخە نەگۆڕەکان Constants
وەک لە ناوەکەیدا دیارە، ئەمە بریتیە لە نرخی نەگۆڕاو کە بە هۆی فرمانی define ـەوە درووست دەکرێت، بۆ ئاسانی خوێندنەوە و جیاکردنەوەی لە نرخی تر ناوی نەگۆڕ بە پێتی گەورە دەنووسرێت:


define("SITE_NAME", "kurditgroup");

فرمانی define دوو ڕاگەیێن parameter وەردەگرێت، یەکەمییان بریتییە لە ناوی نەگۆڕەکە و دوەەمییان بریتییە لە نرخەکەی:


<?PHP 
  define
("SITE_NAME""kurditgroup");
  echo 
SITE_NAME;
?>

ئاگادار بۆ دەربڕینی نرخی نەگۆڕ بە نیشانەی دۆلار دەسپێناکات.


sardar78

ده‌ستان خۆش

Rebaz_Barznji

ده‌ست خؤش بێت سوودی لێبینی

bestoon83

ده‌ستان خۆش بێت سه‌رکه‌وتوبن