داتاتایپ Datatype

زمانی پهپ پشتیوانی ژماریەک جۆری داتای جیاواز دەکات. جۆری داتا چییە؟ هەموو نرخەکان لە زمانەکانی پرۆگرامکردن دابەش کراون بۆ چەند جۆرێک. هەندێک نرخ ژمارەن و هەندێک لەوانەیە دەق بن یان ناوی کەسێک.



    $x = 1;
    $z = "Kurd";

لێرە گۆڕاوی x لە جۆری ژمارەیە و گۆڕاوی z لە جۆری ڕیزبەندە. لە پهپ پێویست ناکات جۆری گۆڕاو دیاری بکەیت پێش بەکارهێنانیی، لە زۆر لە زمانانی تر ئەمە بە هەڵە دادەنرێت چونکە پێویستە پێش بەکارهێنانی هەر گۆڕاوێک جۆرەکەی پێشوەخت دەسنیشان بکرێت، ئەم زمانانە پێیان دەگوترێت:‌ Strongly-typed programming language.
ئەم ڕەفتارەی پهپ بە ئاسانکاری دادەنرێت، هەرچەندە لەوانەیە ببێتە هۆی درووستبوونی هەڵە لە کاتی پرۆگرامکردندا.
بەشێوەیەکی گشتی جۆرەکانی داتا خراونەتە دوو بەشەوە:
جۆری ساکار Scalar
جۆری لێکدراو Composite

جۆری ساکار دەتوانێت تەنها یەک نرخی هەبێت لە هەمان کاتدا و چوار شێوەی هەیە:
بوولی Boolean: نرخەکەی یان ڕاستە یان چەوتە، بە واتای یان هەیە یان نییە.
ژمارەی تەواو Int: ژمارەیەکی ئاساییە.
ژمارەی سروشتی float: ژمارەیەک کە کەرتی تێدابێت.
ڕیزبەند String: بریتییە لە کۆمەڵێک زانیاریی دوویی binary. دەکرێت دەقێکی ئاسایی بێت.

نرخه‌ژماره‌ییه‌کان Numeric values
PHP پشتیوانی دوو جۆری ژماره‌ ده‌کات:
1. ژماره‌ی ته‌واو Integer : هه‌موو ژماره‌ ته‌واوه‌کان ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ نرخه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی به‌رامبه‌ری و سفر. بۆیه‌ 2.5 به‌ ژماره‌یه‌کی ته‌واو دانانرێت.

2. ژماره‌ی سروشتی یان ڕاستییه‌کان Real یا Floating-point :
ئه‌مه‌یان بابه‌تێکی زۆر قووڵه‌. بۆیه‌ به‌ گشتی و زۆر زۆر به‌ کورتی؛ دەبێتە ژمارە و کەرتەکەی.
له‌ ئه‌وروپا، ژماره‌ گه‌وره‌کان به‌ کۆما له‌یه‌ک جیاده‌کرێنه‌وه‌ بۆ ئاسانی خوێندنه‌وه‌، وه‌ک: 123,345,222 . ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی هه‌ڵه‌ له‌ php.
خودی کۆمپیوتەریش کێشەی لەگەڵ ژمارەی کەرتدا هەیە، سەیری ئەم نموونەیە بکە:



<?PHP
    
echo (int) (0.1 0.7) * 10);
?>

چاوەڕوان دەکەیت کە نرخەکەی بکاتە 8 بەڵام دەبێتە 7.

ده‌كرێت پێناس كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ژماره‌ ته‌واوه‌كان له‌ php ـدا به‌شێوه‌ی ژماره‌ی سیسته‌می ده‌یی decimal، سیسته‌می شانزده‌یی hexa، یاخود سیسته‌می هه‌شتی octal ئه‌نجام بدرێت.
بۆ ژماره‌ی ژێرسفر (نێگه‌تیڤ) هێمای داش(که‌م) - له‌به‌رده‌م ژماره‌كه‌دا ده‌نووسین.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ به‌ شێوازی سیسته‌می هه‌شتی (بنچینه‌ی ٨) پێناسبكرێت، پێویسته‌ ژماره‌ سفر 0 له‌پێش ژماره‌كه‌وه‌ بنووسرێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ به‌ شێوازی سیسته‌می شانزده‌یی (بنچینه‌ی ١٦) پێناسبكرێت، پێویسته‌ 0x له‌پێش ژماره‌كه‌وه‌ بنووسرێت. نموونه‌:


$a = 1234; 
$a = -123; 
$a = 0123;

ڕیزبه‌ند String
بریتییه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ک هێما که‌ ده‌خرێنه‌ ناو دوو ده‌قهێمای جووت یان تاک. ئه‌م زنجیره‌ هێمایه ‌مه‌رج نییه‌ ته‌نها له‌ پیت پێکهاتبێت، به‌ڵکو هه‌موو هێماکان ڕاستن.
لە زۆر لە زمانەکان ڕیزبەند دەقێکی ئاساییە واتا 'تێکست'. لە ڕاستدا ڕیزبەند وەک لەسەرەوە باسمان کرد بریتییە لە کۆمەڵێک زانیاریی دوویی binary. بۆیە دەکرێت ناوەڕۆکی پەڕگەیەکی وێنە یان موزیک بێت.


"this is a string! wow"

هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه‌ له‌ناو ڕیزباندێکدا ده‌قهێما هه‌بێت، وه‌ک:


'my father's name'‌

دوای ده‌قهێمای دوای وشه‌ی father هه‌ڵه‌ دروستده‌بێت، چونکه‌ زمانی پرۆگرام واده‌زانێت که‌ ڕیزبه‌نده‌که‌ دوای father ته‌واوده‌بێت و به‌شه‌که‌ی تری هیج مانایه‌کی نییه‌.
بۆیه‌ ده‌بێت ده‌قهێما به‌ شێوه‌یه‌ک جیابکرێته‌وه‌ که‌ هه‌ر وه‌ک خۆی نیشانبدرێته‌وه‌، کاری جیاکردنه‌وه‌ ( فه‌رامۆشکردن) به‌ escape ده‌ناسرێت.
ئه‌مه‌ش به‌ دانانی یه‌ک دانه‌ لارهێڵی پێچه‌وانه‌ backslash له‌ پێش هه‌ر هێمایه‌ک که‌ جیاده‌کرێته‌وه‌، وه‌ک:


'my father\'s name'‌

ده‌توانیت ئه‌م لیسته‌یه‌ش تاقیبکه‌یته‌وه‌ له‌ ناو ڕیزبه‌نددا:
n\ سه‌ره‌تای ڕسته‌ Linux
r\ سه‌ره‌تای هێڵ Mac
r\ سه‌ره‌تای هێڵ Win
t\ تاب tab
\\ لارهێڵی پێچه‌وانه‌
"\ ده‌قهێمای جووت
nnn\ نرخی هه‌شتانه‌
xnn\ نرخی شازدانه‌

ڕێگایەکی تر بۆ دەربڕینی ڕیزبەند بریتییە لە heredoc ئەویش بە دەستپێکردن بە 3 کەوانەی تیژی کراوە و ناوێکی جیاکەرەوە، کە ڕیزبەند تەواوبوو دووبارە ناوی جیاکەرەوە دەنووسرێتەوە بە مانای تەواوبوونی ڕیزبەند:


<?PHP
  $text 
= <<<TEST
             This PHP Lesson is presented by Kurditgroup.org
TEST;
  echo 
$text;
?>

هەندێک بە وردی سەیری بکەیت مەبەستی heredoc ئاشکرادەبێت. سوودبەخشە ئەگەر دەقی ناو ڕیزبەند زۆر گەورە بێت یان لاپەڕەیەکی تەواوی HTML بێت.

نرخه‌ بوولیه‌کان Boolean
ئه‌م نرخه‌ به‌ ناوی زانای بریتانی George Boole کراوه‌. نرخی ئه‌م جۆره‌ یان ڕاسته‌ یان چه‌وته‌:‌true false. یان هه‌یه‌ یان نییه‌.

ئاگاداربه‌ نرخی بوولی له‌ php ئه‌گه‌ر هه‌بێت، true، ئه‌وا نرخه‌که‌ی ژماره‌ یه‌که‌ 1. ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا نرخه‌که‌ی ده‌بێته‌ ڕیزبه‌ندێکی به‌تاڵ؛ false.


$x=true;
print $x;

ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته‌ 1.

بوخچه Array
لە جۆری لێکدراوە، بریتییه‌ له‌ بوخچه‌یه‌ک داتای هه‌مه‌جۆر، هه‌ر یه‌ک له‌م داتایه‌ کلیلێکی بۆ ده‌سنیشانکراوه‌ که‌ به‌ هۆیه‌ له‌ ناو بوخچه‌که‌ ده‌ناسرێته‌وه‌؛ key.

ته‌ن Object
لە جۆری لێکدراوە، ئه‌م جۆره‌ داتاتایپه‌ بریتییه‌ له‌ کۆگایه‌ک که‌ کۆد و نرخ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌گرێته‌ خۆی. له‌ داهاتوو له‌ به‌شی OOP زیاتر باسی ده‌که‌ین.

نرخی هیچ NULL
هه‌ندێک جار گرنگه‌ نیشان بدرێت که‌ داتایه‌کی دیاریکراو نرخی نییه‌. زمانانی کۆمپیوته‌ر پێویستییان به‌ نرخێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ نیشاندانی ئه‌م هیچه‌، چونکه‌ هه‌ر ڕیزبه‌ندێکی به‌تاڵیش یان خودی سفریش، هه‌بوونی نرخ نیشان ده‌دات. وه‌ک:


$x=0;

لێره‌، هه‌رچه‌نده‌ نرخی x$ سفره‌، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ نرخی نییه‌، چونکه‌ سفریش نرخه‌. بۆیه‌:


$x=NULL;

ڕاستتره‌، چونکه‌ ئێستا x$ نه‌ نرخی هه‌یه‌ و نه‌ تایپه‌که‌شی دیاریکراوه‌.

سه‌رچاوه‌کان Resources
بریتییه‌ له‌ جۆرێکی زۆر تایبه‌ت که‌ ئاماژه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری ده‌ره‌کی.

-------------------
ده‌قهێمای تاک '
ده‌قهێمای جووت "



بۆچوون



وەڵا سەیرە!
لە پایسن تاقیم کردەوە (0.1+0.7)*10= 7.0999999999999996
سبحان اللە!


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  230 میلیۆن دولار سزا
دوو که‌س که‌ مایلی بێکه‌ڵیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌، 230 میلیۆن دولار سزا دران.
دادگا بڕیاری داوە ئه‌و دوو که‌سه‌ که‌ له‌ کومپانیایه‌که‌وه‌ به‌ راده‌یه‌کی زۆر "سپام"یان بۆ خه‌ڵک ناردووه‌، ده‌بێ


   وه‌شانی نوێVista Codec Package 4.6.5 Final
له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌م بوخچه‌ کۆدیکه‌ ، هیچ گرفتێکی لێدانی ده‌نگ و ڕه‌نگت نامێنێت وه‌ پێویستت به‌ هیچ جۆره‌ کۆدێکی تر نابێت ، پشتگیری XP وه‌, windows 2003 ش ده‌کات.


  Revo Uninstaller 1.60 بۆ لابردنی پرۆگرام.
پرۆگرامێكی خۆڕاییه‌ بۆ لابردنی پرۆگرام و پاشماوه‌كانی وه‌ هه‌روه‌ها پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ به‌ته‌واوی لانه‌براون و پاكردنه‌وه‌ی سیسته‌م زۆریتر.


  وه‌شانی نوێ Unlocker 1.8.7
باشترین پرۆگرامی سڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ (فایل) ه‌ ، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ بسڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ ویندۆز و پرۆگرامه‌كانیتر ناسڕینه‌وه‌ . دابگره‌ به‌ خۆڕایی