ده‌سکاریکردنی داتا
ده‌سکاریکردنی داتا کارێکی سه‌ره‌کی سه‌رتاپای زمانه‌کانی پرۆگرامکردنه. له ڕاستیدا مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داتا جۆراوجۆره‌کان، یه‌کێکه له کاره سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر سکریپتێک.
له کاتی مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داتادا، زۆر گرنگه جۆری داتاکه بزانرێت.
بۆ نموونه کاتێک بمانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌و میوانانه بزانین که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن، ده‌زانین که ژماره‌ی سه‌ردان ژماره‌یه‌کی ته‌واوه، خۆ نابێت 2.5 که‌س واتا دوو که‌س و نیو سه‌ردانییان کردبێت، هه‌ر بۆیه‌ش له‌م حاڵه‌ته‌دا چاوه‌ڕێی ژماره‌یه‌کی ته‌واو ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ناوی ڕاستی که‌سێک ته‌نها له پیت پێکهاتووه و ژماره‌ی تێدانییه.
PHP ـش هه‌روه‌ک زمانانی تر پشتیوانی چه‌ند جۆرێکی داتا ده‌کات. جۆری داتا له زمانی پرۆگرامکردن، به Datatype ده‌ناسرێت، ئێمه‌ش ناوه‌که‌ی وه‌رناگێڕین، بۆیه له‌مه‌ودوا کاتێک باسی داتاتایپ ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان جۆری داتا یاخود حاڵه‌تی داتا.
لە زۆربەی زمانەکانی پرۆگرامکردندا، دبێت جۆری داتا پێش بەکارهێنانی دەسنیشان بکرێت و ناکرێت جۆری دەسنیشانکراو گۆڕانکاری بەسەردا بێت. کەچی لە PHP دا جۆر پێویست نییە پێش وەخت دیاری بکرێت و خۆی بەپێی نرخی داتا جۆرەکەی دەسنیشان دەکات.
تا دةتوانن بابةتي بةسود بلاو بكةنةوة
ا