فایل و سکریپت
گرنگه بزانیت که پێویست ناکات هه‌ر فایلێک له ته‌نها یه‌ک دانه سکریپت پێکهاتبێت و پێچه‌وانه‌ش ڕاسته.
ده‌توانیت به‌شێکی کۆده‌کانت له فایلێکی سه‌ربه‌خۆدا بنووسیت، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌م به‌شه‌ی سکریپت له لایه‌ن سکریپت و پرۆگرامی تریشه‌وە به‌کاربهێنرێت، به‌شێوه‌ی کۆدخانه Library.
له ئێدیتۆرەکەتدا فایلێکی نوێ درووست بکه و ئه‌م کۆدانه‌ی تێدا بنووسه:
<?PHP
echo "Hello";
?>
فایله‌که به ناوی hello.php هه‌ڵبگره. ئه‌نجامی ئه‌م فایله ده‌بێته:
Hello
به هه‌مان شێوه، له فایلێکی نوێ‌دا ئه‌م کۆدانه بنووسه:
<html>
<head>
<title>test</title>
</head>
<body>
<?PHP
echo "Hello";
?>
</body>
</html>
ئه‌مجاره فایله‌که به پاشگری HTML هه‌ڵبگره: hello.html
ئه‌نجامه‌کان وه‌ک یه‌کن، ئه‌وه نه‌بێت له نموونه‌ی دووه‌مدا، کۆده‌کانت که‌وتۆنه‌ته ناو چه‌ند کۆدێکی HTML.
که‌واته مه‌رج نییه کۆده‌کانی php فایلێکی ته‌واو داگیربکه‌ن به‌ڵکو ده‌کرێت بخرێنه ناوه‌ڕاستی کۆدی تریش.
ته‌نها مه‌رج ئه‌وه‌یه نیشانه‌کانی سه‌ره‌تا و داخستنی php له بیرنه‌که‌یت. چونکه مۆتۆڕی php کاتێک ده‌که‌وێته گڕ، بۆ لێکدانه‌وه‌ی کۆده‌کان،بەدوا نیشانه‌ی سه‌ره‌تادا دەگەڕێت تا ئه‌و شوێنه‌ی نیشانه‌ی داخستنی دێتە پێش و هه‌ر کۆدێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه وه‌ک خۆیان نیشان ده‌داتەوە.
بانگکردنی پەڕگە دەرەکییەکان
بە هەمان شێوە دەکرێت، پرۆگرامێک لە چەند پەڕگەیەک پێکهاتبێت. هەر پەڕگەیەک دەتوانێت چەند کردارێکی تێدا نووسرابێت. هەندێک جار هەندێک کردار لە زیاتر لە شوێنێک بەکاردەهێنرێت، بۆیە دەتوانیت لە یەک پەڕگە کۆیان بکەیتەوە و لە شوێنی جیاجیادا بانگییان بکەیت.
پەڕگەی دەرەکی بە چوار شێوە بانگ دەکرێن:
Include: پەڕگەی دەرەکی دەخوێنێتەوە و کۆدەکانی دەخاتە گڕ. ئەگەر فایلە دەرەکییەکە نەدۆزرایەوە، ئەوا سکریتەکە ناوەستێت، تەنها ئاگادارییەک نیشان دەدات.
Require: هەر وەک ئەوەی پێشوو کاردەکات، بەڵام ئەگەر پەڕگە دەرەکییەکە ندۆزرایەوە، ئەوا سکریپتەکە لە کارکردن دەوەستێت و هەڵە نیشان دەدات.
require_once و include_once: هەردووکییان وەک دوو شێوازی پێشوو کاردەکەن بەڵام هەر چەند جاریش پەڕگەی دەرەکی بانگ بکرێت، هەر تەنها یەکجار دەیانخوێنێتەوە.
سوودی require_once و include_once ئاشکرایە چونکە پێویست ناکات نیگەرانی ئەوەبیت کە پەڕگەکان لە شوێنێکی تری پرۆگرامەکەت بانگکراون کە دەبێتە هۆی ڕوودانی هەڵە. لەهەمان کاتدا بانگکردنی پەڕگەیەک لە ناو سکرپتەکانت دا نیشانەی هەڵەیە لە شێوازی پرۆگرامکردن و لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵەیەی گەورەتر لە شوێنی تر. کەواتە require_once و include_once چارە نین بەڵکو زیاتر نیشانەکانی هەڵە دادەپۆشن، هەرچەندە لە هەندێک شوێن دا نا‌توانیت بەکارییان نەهێنیت.
نموونەیەک:
پەڕگەیەک درووست بکە با ناوی inc.php بەم شێوەیە
<?PHP
echo "Hello";
?>
پەڕگەیەکی تر درووست دەکەین کە بانگی پەڕگەی یەکەم بکات، بە ناوی hello.php
<?PHP
include "inc.php";
?>
دەبینین کە ئەنجامی پەڕگەی یەکەم لە پەڕگەی دووەم دەردەکەوێت.
هەردوو پەڕگەکە دەبێت لە ناو هەمان directory دا بن.