ویندۆز په‌ڕگه (فایل) تێکده‌شکێنێت.: مایکرۆسۆفت ئاگاداری دا که ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی Windows Home Server به‌کارده‌به‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ جۆری په‌ڕگه‌ی ئاسایی تێکبشکێنێت. ئه‌م هه‌ڵانه له لایه‌ن خودی" مایکرۆسۆفت " وه دۆزرانه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوو.
تا ئێستا به ووردی ڕوون نییه که کام پرۆگرام مه‌ترسی و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ، به‌ڵام پرۆگرامه‌کان هۆشداری ئه‌م پرۆگرامانه‌یان دا:-
Vista Photo Gallery , Office Onenote , Outlook وه هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌کانی وه‌ک Quicken و Quickbooks وه هه‌ندێ له به‌کارهێنه‌ران کێشه‌یان بۆ په‌یدابووه له پیشاندانی " BitTorrent " .
مایکرۆسۆفت ئامۆژگاری به‌کارهێنه‌رانی سیسته‌می کارگێڕی Windows Home Server ده‌کات به‌وه‌ی که به‌و پرۆگرامانه‌ی ئاماژه‌م پێکردوون ، په‌ڕگه‌کانتان پاشکه‌وت نه‌که‌ن یاخود نه‌یانگۆڕن.
شایانی باسه مایکرۆسۆفت به‌ڵێن ده‌دات به به‌کارهێنه‌رانی که له هه‌وڵێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ن و به زووترین کات چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن.
لیستی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی ئه‌م ئاگاداریه ده‌یانگرێته‌وه.
• Windows Vista Photo Gallery
• Windows Live Photo Gallery
• Microsoft Office OneNote 2007
• Microsoft Office OneNote 2003
• Microsoft Office Outlook 2007
• Microsoft Money 2007
• SyncToy 2.0 Beta
زانیاری زیاتر
ام باباتا زۆر باسودا