نیشانه‌کانی سه‌ره‌تا و کۆتایی
opening & closing tags
گرنگترین یه‌که‌ی سکریپتزمانی php بریتییه له سکریتپ script. هه‌ر سکریپتێکیش پێکهاتووه له له ژماره‌یه‌ک فرمان که وه‌رگێڕی php ده‌یانخوێنێته‌وه، ده‌یانپشکنێت و ده‌یانخاته گڕ.
هه‌ر سکریپتێکی php به که‌وانه‌یه‌کی تیژ ده‌ستپێده‌کات، دوای ته‌واوبوونی سکریپته‌که‌ش، ئه‌م که‌وانه‌یه ده‌بێت دابخرێت، ئەمانە ناسراون بە PHP Tags یاخود نیشانەکانی پ.هـ.پ.. ئه‌م که‌وانانه ده‌کرێت به چه‌ند جۆرێک بنووسرێن:
<?PHP ?> Full tags
<? ?> Short tags
<% %> ASP style
<script language="php"> </script> HTML style
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م، که ناسراوه به full tags، هه‌رده‌م ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت.
شێوازی دووه‌م و سێیه‌م، که‌وتۆته سه‌ر شێوه‌ی دامەزراندنی سێرڤه‌ر، بۆیه له‌وانه‌یه له هه‌ندێک شوێندا کارنه‌کەن.
هه‌ر هه‌مان شێوازی دووه‌م که ناسراوه به short tags، زۆر جار هه‌ڵه درووست ده‌کات بۆ سکریپتی تر به تایبه‌تی ده‌ستپێکی XML. شێوازی سێیه‌میش هه‌ر به هه‌مان شێوه له‌وانه‌یه هه‌ڵه بۆ سکریپتزمانی تر درووست بکات.
بۆیه ئێمه هه‌ر شێوازی یه‌که‌م به‌کارده‌هێنین.
<?PHP ?>
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سکریپتی ئه‌م وانه‌یه‌یه، که بریتییه له سکریپته ناوداره‌که‌ی Hello World
<?PHP
echo "Hello World";
?>
کرداری echo وادەکات هەر نووسراوەیەکی ناو کەوانەی بچووک چاپ بکرێت.
<?PHP
echo "I love Kurditgroup";
?>
لە ڕووی پرۆگرامکردنەوە دەکرێت شێوازەکان تێکەڵ بکرێن بەم شێوەیە:
<?php echo 'Hello' %>
هەرچەندە ئەم جۆرە پرۆگرامکردنە نەکرێت باشترە چونکە لە سەرەلێشێواندن زیاتر هیچ سوودێکی نییە.
جۆرێکی تری نیشانەش هەیە کە ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان چاپ دەکات
<?= ?>
دوای نیشانەی پرسیار، نیشانەی یەکسانە دانراوە. بەراووردی ئەم دوو سکریپتە بکە:
<?= "Hello" ?>
و
<?PHP
echo "Hello";
?>
ئەنجامەکان هەر وەک یەکن، بەڵام ئەوەی یەکەم ئاسانتر و ڕاستترە، لەوانەیە لە داهاتوو ئەوانی تر پشتیوانی نەکرێن.
سڵاو و دەستەکانت خۆش زۆر بە سودە!
لێرە بەس سەرەتاکەی فێربین باشتر نیە؟ تا دوایی لە لەپێشکەوتوان شتی زیاتر بزانین؟