هه‌شت میلیون که‌س ماڵپه‌ڕی "پیرات بای" (Pirate Bay) به‌کار دێنن: له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی "ماڵپه‌ڕی پیرات بای" له چوار میلیۆن که‌سه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 8 میلیۆن که‌س. هه‌روه‌ها به‌کارهێنه‌رانی دابه‌شکردنی په‌ڕگه‌ی "توڕینت" (torrent)یش له زیاد بووندایه.
مانگی دیسامبه‌ری ساڵی 2006 ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی"پیرات بای" (Pirate Bay) له لایه‌ن 4،3 میلیون که‌سه‌وه به‌کار ده‌هات. ئه‌م ژماره به‌کارهێنه‌ره ئێستا خۆی له8,4 که‌س ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که به‌کارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی ناوبراو له ماوه‌ی 1 ساڵدا دوو جار زیادی کردووه.
ساڵی رابردوو نزیکه‌ی 570000 خه‌ڵک له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا وه‌ک به‌کارهێنه‌ری "توڕینت" (torrent)" ناوی خۆیان نووسیبوو، ئه‌و ژماره‌یه ئیمڕۆ خۆی له915000 که‌س ده‌دا. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له‌م ژماره‌یه زۆریان ئاکتیڤ نین.
به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشتر مه‌جبوور کران راژه‌کاره‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵکه بێن. راژه‌کاری ئیمڕۆی ئه‌م ماڵپه‌ڕه توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه تاکوو بیست میلیون به‌کارهێنه‌ر وه‌ربگرێ.
زانیاری زیاتر
ده‌ستخۆشکاک حامید!
ئه‌مانه یه‌کبگرن ده‌توانن شۆڕشێک به‌رپابکه‌ن.