GPS ی ڕووسی به‌شێوه‌ی سه‌ته‌لایت ته‌واو بوو.: له‌یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی مه‌سیح دا ، ووڵاتی ڕوسیا دوا مانگی ده‌ستکردی خۆی به‌ڕێکرد.
چه‌ژنانه‌ی " ڤلادیمێر پۆتین " بۆ جیهان " GLONASS " ه (Global Navigation Satellite System) بوو که‌وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ GPSه (Global Position System) ی ئه‌مریکایی.
شایانی باسه له‌م ساڵانه‌ی دوای ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان بایه‌خێکی زۆر ده‌ده‌ن به سیسته‌می GPS ، ووڵاتانی ئه‌وروپاش له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌وڵی خۆیان دا به "Galileo-system" ، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌کی زۆر بۆوه تا ئێستا ڕوون نییه که‌ی هه‌ڵده‌درێته‌وه .
"GLONASS " یش تا ئێستا ناتوانرێت به‌کاربهێنرێت ، به‌ڵام ڕووسه‌کان پێیان وایه که له ساڵی داهاتوو(٢٠٠٨) دا ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌م سیسته‌مه زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت ، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریه‌کی GPS ی سڤیلیش ده‌کات که که‌سایه‌تی تایبه‌ت ده‌توانن سودی لێوه‌رگرن.
ڕووسه‌کان زۆر دڵخۆشن به‌م خزمه‌ت گوزارییه نوێیه که ده‌توانن له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه سوود وه‌ربگرن له سیسته‌می GPS .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێکردنه ڕووسیا له‌م ساڵانی دوایدا ٢٤ مانگی ده‌ستکردی " GLONASS " ی هه‌ڵدا به‌ره‌و بۆشاییه‌کانی ئاسمان ، که سیانیانی له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی مه‌سیح دا به‌ڕێکرد.
زانیاری زیاتر