وەرگێڕێک بۆ جۆرەپیتەکان: وەشانی تاقیکاریی وەرگێری جۆرەپیتەکان fonts خرایە بەردەست بۆ تاقیکردنەوە.
ئەم بەرنامەیە دەقی نووسراو بە یونی‌کۆد دەگۆڕێت بۆ جۆرەپیتی عەلی و بەپێچەوانەیشەوە.
دەکرێت دەقەکە لە پەڕگەیەکدا هەڵگیراو بێت یاخود پاش وەرگێران و دەستکاریی کردنی لە پەڕگەیەکدا بەشێوەی دەق text هەڵبگیرێت.
لە وەشانی داهاتوو دا وەرگرتنی دەقێکی هەڵگیراو لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس office داجێبەجێ دەکرێت، هەروەها گۆڕینی جۆرەکانی تری وەک دیلان کاری بۆدەکرێت.
هەنووکە تاکوو بەرنامەکە کاری خۆی بکات جۆرەپیتی یونی‌کورد-وێب و عەلی-ماڵپەر دەبێت لە سیستەمەکەدا هەبن. ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی ویندۆز دادەمەزرێت.
بۆ داگرتن
ده‌سته‌كانتخۆش كاك ئاراز!
به‌ڕاستی خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌م پرۆگرامۆكه‌یه بوون ، زۆر ئه‌و پرسیاره‌م بینیوه ، چونكه به‌داخه‌وه له‌كوردستان زۆر له فه‌رمانگه‌و نووسه‌ران تا ئێستا به فۆنتی مام علی ده‌نوسن و كێشه‌یان زۆر بۆ دروست ده‌بێت . ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه وه‌رگێڕی یونیكۆده بۆ علی ، چونكه لێره خۆمان علی بۆ یونیكۆدمان هه‌یه ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یمان نه‌بوو .
پیم وایه‌ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه دروست نه‌كرابووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش یونیكۆد به‌كاربهێنن.