به Vaccine USB flash ی LG کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بپارێزه.: ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی کۆمپانیای LG ته‌واو جیاوازه له فلاشه‌کانی تر ، چونکه ئه‌نتی ڤایرۆس و ئه‌نتی ماڵوایه‌ریشی له خۆگرتووه ، جگه له «real-time system monitoring and hardware scans» یش که له‌کاتی گڕێدانی به کۆمپیوته‌ره‌وه ، به‌شێوه‌یه‌کی خۆکار نوێ ده‌بێته‌وه (Update) به‌مه‌رجێک هێڵی ئه‌نته‌رنێت چالاک بێت.
وه هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێت به ناو سیسته‌م دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و سپایوایه‌ر و هه‌ڵه‌ی ڕه‌قه‌واڵه (Hardware) و چاکیان ده‌کاته‌وه.
ئه‌و USB ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ی له‌گه‌ڵیدایه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌خؤڕاییه ، له‌دوای ئه‌وه ده‌توانیت ئابونه‌یه‌کی نوێ بکڕیت به نرخێکی هه‌رزانتر له بازاڕ.
شایانی باسه ئه‌م USB فلاشه به جه‌ند قه‌باره‌یه‌کی جیاواز ده‌که‌وێته بازاڕه‌وه وه له 512 میگابایت تا 8 گیگابایت. وه نرخه‌کانیان تا ئێستا ئاشکرانیین،
زانیاری زیاتر
سلاو من زۆر دەست خۆسیتان لی دەکەم وە زۆر بە سودە سوپاس