ژمێرنگه‌كانی داهاتوو لاسایی ده‌نگت ده‌كه‌نه‌وه دوابه‌دوای بیستنی.: ته‌كنۆلۆژیا دراوێكی دوو ڕوخساره؛ ڕوویه‌كی سوودبه‌خشه وئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنێت به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ به‌رزترین ئاست، ڕووه‌كه‌یتری زیانبه‌خشه ونه‌هامه‌تی وده‌ردیسه‌ریی نه‌بێ هیچی دیكه‌ی به‌دواوه نیه، ئه‌وه‌ش كه ئه‌م دوو ڕوخساره لێك جیاده‌كاته‌وه بریتیه له به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی چاك وشایسته، وله‌ولایشه‌وه بۆ خراپه‌كاری وناپاكی.
وه له ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری زنجیره‌ی خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیا له لایه‌ن ده‌روون بیماره‌كانه‌وه؛ به‌م دواییانه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی خرایه به‌رده‌ست میهره‌جانی زانستیی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیی پێشكه‌وته زانستیه‌كانی بریتانیا؛ وله دووتوێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه: ژمێرنگه‌كانی داهاتوو ده‌توانن لاسایی ده‌نگی مرۆڤ بكه‌نه‌وه وبه زمانییه‌وه قسان بكه‌ن، كارێكی واش ڕێ خۆش ده‌كات بۆ هاتنه كایه‌ی "سامه‌شه = تۆقاندن" ی ده‌نگی.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه له داهاتوودا ڕوو بدات؛ ئه‌وا ئه‌و به‌رنامه ژمێرنگیه خزمه‌تێكی بێ وێنه پێشكه‌ش به گێره‌شێوێنه‌كانی وه‌ك: چه‌ته وتیرۆریست وتاوانكاره‌كان و...هتد ده‌كات.
دوكتۆر دێڤێد هه‌وارد كه تۆژه‌ره له زانكۆی یۆرك ڕوونی كرده‌وه كه‌ژمێرنگه‌كانی داهاتوو له توانستی دا ده‌بێت له ماوه‌ی ١٠-١٥ ساڵ دا لاسایی ده‌نگه‌كانی مرۆڤ بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش ته‌نها له دوای بیستنی ڕسته‌یه‌كی بچووكی چه‌ند ووشه‌یی كه مرۆڤ بیڵێت، هه‌ربۆیه مه‌ترسیه‌كی سامه‌شه‌یی ده‌نگی ده‌بێت چونكه - هه‌ر بۆنموونه- ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند ووشه‌یه‌ك له ده‌نگی تێرۆریستێك ببیستێ ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه‌ك به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بیه‌وێت پێی ده‌كات هه‌ر وه‌كوو ده‌نگی ئه‌و كه‌سه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه له ده‌نگی تێرۆریسته‌كه جیابكرێته‌وه.
دوكتۆر هه‌وارد چه‌ند نممونه‌یه‌كی هێنایه‌وه بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر تاقمێكی تێرۆریست ده‌ست بگرن به‌سه‌ر تۆڕێكی په‌یوه‌ندی دا ده‌توانن ووتارێكی ساخته به‌ده‌نگی سه‌رۆكی وڵات بده‌ن به گوێی جه‌ماوه‌ردا، یان له بانكێكدا ده‌توانن ده‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ساخته بكه‌ن وله‌ڕێیه‌وه داوا له به‌شدارێكی ئه‌و بانكه بكات كه ناوه‌كه‌ی وژماره‌ی باڵانسه‌كه‌ی بدركێنێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه نه هی سه‌رۆكی وڵات نه هی به‌ڕێوه‌به‌ری بانك بوون به‌ڵكوو هی ئه‌و ژمێرنگه بووه كه توانستی لاسایی هه‌یه وله لایه‌ن ئه‌و تاوانكارانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ نانه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سیاسی له وڵات دا له نموونه‌ی یه‌كه‌م دا وله‌دووه‌میشدا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بڕه پاره‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له به‌شدارانی بانك.
ده‌ستخۆش زۆر راسته ته‌کنلۆجیا دراوێکی دوو روخساره ، به‌ڵام هه‌ندێک جار هه‌ردوو رووخساره‌که‌ی خزمه‌ت به‌یه‌ک ده‌که‌ن.
بۆ نمونه:-
که‌سانێک هه‌ن رۆژانه له‌هه‌وڵی داهێنانی نوێن ، وه که‌سانێکیش له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌لێن و هه‌ڵه‌ن له‌و داهێنانه‌دا ، به‌مه‌ش وا له‌داهێنه‌رده‌کات که زیاتر توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ باشترکردنی داهێنانه‌کانی.
ئه‌گه‌ر ویندۆس به‌هه‌موو وه‌شانه‌کانیه‌وه هیچ که‌م و کوڕیه‌که‌ی نه‌بوایه ، ئه‌وا به‌کارهێنه‌رانی ، ئه‌و شاره‌زاییه‌ی ئیستایان نه‌ده‌بوو. به‌و مانایه ناڵێم که MS بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ئه‌و هه‌ڵانه دروست بکات یا چاره‌سه‌ریان نه‌کات.
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش.