ئاگاداریی ئاسایشی له‌مه‌ڕ كرده‌وه‌گه‌لی داپاچین " Hacking " له ڕێگه‌ی نامه‌ی پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌و: كۆمپانیای "ترێند مایكرۆ = Trend Micro" كه پسپۆڕه له بواری له ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی دا؛ كڕیارانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهان ئاگادار كرده‌وه؛ كه ژماره‌یه‌ك داپاچه‌ر = Hacker پێده‌چێ بۆنه‌ی جێژنی سه‌ری ساڵی تازه بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری فڕوفێڵ ئامێز له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
كۆمپانیای ناوبراو ڕێنموونیی كڕیاره‌كانی كرد كه ته‌كنۆلۆژیای پاراستنی ئه‌وتۆ به‌كار بهێنن كه توانستی شوێنگیری وبه‌ره‌نگاری پێكهاته ناپاكه‌كانی سه‌ر په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتیان هه‌بێت؛ بۆ به‌رگرتن له به‌قوربانی بوونی به‌كارهێنه‌ران به‌گشتی وخه‌مسارده‌كان به‌تایبه‌تی.
هه‌ر كۆمپانیای "ترێند مایكرۆ = Trend Micro" پێداگری كرد كه نابێ هیچ پیشاندراوێكی بازرگانی یان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی كه ده‌یانگاتێ وسه‌رچاوه‌كه‌ی نازانن یان به‌گومانن لێی؛ نابێ ئه‌وانه هه‌رگیز دا‌به‌زێن.
ئه‌م ئاگاداری یه له‌دوای ئه‌وه دێت كه زۆرێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه كه‌س وكاریان له‌ملاولا هه‌یه ڕاهاتوون له‌سه‌ر ناردنی نامه‌ی پیرۆزبایی ئه‌لیكترۆنی له‌باتی كارتی پیرۆزبایی ئه‌وسایی، كه ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی كرده‌وه‌گه‌لی فێڵ ئامێزی نۆێیان ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین پێگه‌ی ناپاك كراوه‌ته‌وه وبه‌كارهێنه‌رانیش كه له بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕاندا ووشه‌گه‌لی وه‌ك" جه‌ژنه پیرۆزه" داده‌نێن؛ له ئه‌جامه‌كاندا پێبه‌ستگه‌لی هه‌ندێك له‌و پێگه ناپاكانه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه كه پێكهاته‌ی به‌رنامه‌ڕێژكراوی زیانبه‌خشی بۆ مه‌به‌ستی دزینی زانیاریه دارایی وكه‌سیه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی تێدایه.
هه‌روه‌ها هه‌مان كۆمپانیا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له‌و پێبه‌ستانه‌ی كه له‌و نامانه ئه‌لیكترۆنیانه‌دا ده‌گه‌ن؛ ڕاسته‌وخۆ ده‌تبه‌نه نێو ئه‌و پێگه ناپاكانه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو داڕێژراون بۆ جێگیر كردنی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌گه‌لی زیانبه‌خش وتێكده‌ری وه‌ك: ڤایرۆس وئه‌سپی ته‌ڕواده و په‌روه‌نده‌گه‌لی سیخوڕی و...هتد.
ده‌ستخۆش به‌ڕێز کاردۆخ بۆ ئه‌و هه‌واڵه گرنگه!
هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
ئه‌گه‌ر ویستت هه‌واڵه‌که‌ت وێنه‌ی له‌گه‌ڵدابێت ، کرته‌یه‌ک له پاشکۆ بکه‌و وێنه‌که له کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا هه‌ڵبژێره ، به‌لام ده‌بێت پێشتر وێنه‌که‌ت دابه‌زاندێت بۆ ناوکۆمپیوته‌ره‌که‌ت.