Googleڕێنوێنی خوێندكاران ده‌كات بۆ به‌شداری له پڕۆژه‌ی Open Source: له‌ناوه‌ندی ئه‌م هه‌وتووه‌وه خوێندكاری ته‌مه‌ن, له‌سه‌روی ١٣ ساڵه‌وه ده‌توانن به‌شداربن له‌پڕۆژه‌ی «G.H.O.P.C» كه‌پڕۆژه‌یه‌كی نویی كۆمپانیای گووگڵه له‌پێناو به‌هێزكردنی تواناكانی خوێندكاران‌دا بۆ به‌شداریكردن له‌پڕۆژه‌ی سه‌رچاوه‌ی كراوه (Open Source)دا. شایه‌نی ووتنه گووگڵه له‌هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی خۆیدایه بۆ بنه‌بڕكردنی قۆرخكردنی نه‌رمه‌واڵا و به‌ره‌وپێشچوونی ڕاده‌ی زانستی خوێندكاران، تاوه‌كو ئه‌نجامێكی باش بدات بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و هه‌نگاوێكی نوێتر بدات به‌پڕۆژه‌ی سه‌رچاوه‌ی كراوه. سه‌رچاوه‌ی كراوه هه‌ر له‌بوواری نه‌رمه‌واڵای خۆڕایی و پڕۆگرامۆكه‌كانی بواری داڕشتنی وێبه‌وه، ده‌توانرێت بوترێت كه‌بووه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزكردنی ئه‌و زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه‌ئێستا جیهان پێی گه‌شتوه. وه به‌دڵنیایه‌وه ئێمه‌ی خوێنه‌ری كورد ده‌توانین هه‌موو كات سوود له‌سه‌رچاوه‌ی كراوه وه‌ربگرین(سوودمان لێ بینیوه به‌ڵام هێشتا كه‌مه) وه‌كو پڕۆگرامه خۆڕاییه‌كانی و زانسته په‌خش كراوه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستیمان و ماڵپه‌ڕه‌كانمان.
هه‌ندێك به‌سته‌ری تایبه‌ت و سوودمه‌ند:
opensource
پڕۆگرامه‌كانی سه‌رچاوه‌ی كراوه بۆ سیسته‌می كارگێڕی ویندۆز
W3C Software
OpenSourceCMSزانیاری زیاتر
بۆچوون
بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|
دوای ده‌ستخۆشیم!
ببوره كاك سیا ئه‌و لینكه‌ی فه‌رهه‌نگی زانست په‌روه‌ران ، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی چاكردنیم دا له‌كاتی پیشانداندا BB code كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت بۆیه ناچار لام برد.
به‌داوای لێبوردنه‌وه.
پێم وایه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش بوو ڕووداوه‌كه.
هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.