بڕیاره هاككه‌رێک 60 ساڵ به‌ند بکرێ.: ئه‌م هاككه‌ره رۆژی هه‌ینی رابردوو، ددانی به‌وه‌دا ناوه که به پرۆگرامی سیخۆڕییه‌که‌ی خۆی 250000 کومپیۆته‌ری تووش کردووه. ئه‌م هه‌که‌ره که ناوی " John Schiefer "ه هه‌روه‌ها وتوویه که له رێگای ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر زانیاری تایبه‌تی خه‌ڵکێکی زۆردا گرتووه و ژماره بانکه‌که‌یانی دزیوه و ئه‌وه‌ی هه‌یانبووه بردوویه.
سزای ئه‌م تاوانه‌ش به پێی بڕیای دادگای شاری لوس ئانجلس، 1،75 میلیۆن دولار و 60 ساڵ به‌ندیخانه‌یه.
ئه‌م هه‌که‌ره و هاوکاره‌کانی هاوکاری به پرۆگرامی تایبه‌تی توانیویانه کومپیۆته‌ره‌کانیتر کونترۆڵ بکه‌ن و کومپیۆته‌ره‌کان به شێوه‌ی " zoombier" ێک ده‌ربێنن و کونترۆڵی کومپیۆته‌ره‌کان به ته‌واوی به ده‌سته‌وه بگرن به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان ئاگایان لێ بێ. هه‌روه‌ها هه‌که‌ره‌کان توانیویانه په‌یامی ئه‌و که‌سانه وه‌رگرن که بۆ کڕین ناردوویانه بۆ شوێنگه‌لی شتومه‌ک فرۆشتن و به‌تایبه‌تی بۆ ماڵپه‌ڕی " Paypal.com" .
شایانی باسه ئه‌و ناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونانه‌ی که " John Schiefer" وه‌ده‌ستی هێنابوون، بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی چه‌ندین ژماره بانکی نه‌ناسراو، به‌کار هێندراون.
لێکۆلینه‌وه‌کان هێشتا به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه بزانن چه‌نده دراو له‌م پێوه‌ندییه‌دا دزراوه و چه‌ند که‌سیش تووش بووگن.
زانیاری زیاتر