که‌ره‌سته‌یه‌کی نایاسایی پارازیت ده‌خاته سه‌ر موبایل ته‌له‌فوونه‌کان: ئه‌گه‌ر ماندوو بوون له‌و که‌سانه‌ی که له نێو بووس، ره‌ستووران یان سینمادا له موبایله‌کانیاندا قسه ده‌که‌ن، به که‌رسته‌یه‌ک که له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌یفرۆشن، ده‌توانی پێوه‌ندییه‌که‌یان بپسێنن.
ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه ناوی "Cellphone jammers" ه و ده‌یفرۆشن به‌و که‌سانه که له ده‌نگه‌ده‌نگ و قسه‌کردنی که‌سانیتر له موبایله‌کاندا ماندوون.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز "New York Times" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ:" یه‌کێک له‌و که‌سانه که له قسه‌کردن له موبایل ته‌له‌فوون، له شوێنه گشتییه‌کاندا زۆر ماندووه، ئه‌ندازیار "Andrew" ه که هه‌موو رۆژێک هاتووچۆی سه‌ر کار ده‌کا. یه‌کێک له رۆژه‌کانی مانگی سپتامبری ساڵی رابردوو ژنێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵه له ته‌نیشتیه‌وه داده‌نیشێ و به موبایله‌که‌ی قسه ده‌کا. "Andrew" زۆر له‌وه قه‌ڵس ده‌بێ که ژنه‌که له هه‌موو ره‌سته‌کانیدا وشه‌ی "typ" (تیپ) به‌کار دێنێ. هه‌ر بۆیه ئه‌میش مه‌کینه‌ی پارازیتی موبایله‌کان ده‌ردێنێ و دوگمه‌یه‌ک داده‌گرێ. هاوکات له‌گه‌ڵ داگرتنی دوگمه‌که شه‌پۆلێکی به‌هێزی ده‌نگ تاکوو ده میتر ده‌وره‌به‌ر له‌سه‌ر هه‌موو موبایله‌کان بڵاو بووه‌وه."
ناوبراو که زۆر رازییه له‌م که‌ره‌سته نوێیه، بۆ خۆی له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:" ژنه‌که سی چرکه قسه‌ی کرد و پاشان بۆی ده‌رکه‌وت که که‌سێک له‌و سه‌ره‌وه گوێی بۆ ناگرێ، هه‌ر بۆیه مه‌جبوور بوو پێوه‌ندییه‌که‌ی بپسێنێ."...
ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه له سه‌ر ئینته‌نێت ده‌فرۆشرێ و نرخه‌که‌ی نزیک 156 دولاره‌ی ئامریکاییه. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چی که ئه‌م جۆره که‌ره‌ستانه له ئامریکا و وڵاتی وه‌ک سویددا بۆ که‌سانی ئاسایی به شتێکی نایاسایی ده‌ژمێردرێ، هۆکاری ئه‌م نایاسایی بوونه‌ش ئه‌وه‌یه که که‌سانی خراوکار ده‌توانن که‌ڵک له‌م که‌ره‌سته وه‌ربگرن و پێوه‌ندی موبایل ته‌له‌فوونی خه‌ڵک بپسێنن بۆ ئه‌وه پێوه‌ندی نه‌گرن به شوێنگه‌لی پێویسته‌وه، بۆ وێنه له کاتی گواستنه‌وه شتوومه‌کی به‌نرخ و له‌کاتی دزییدا...
زانیاری زیاتر