"شه‌ڕه مێرووله"ی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌بنه هۆی ژیریی(هێندێک) منداڵ: منداڵه‌کت "adhd"ی هه‌یه؟ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ت بخه سه‌ر کاناڵێکی "شه‌ڕه‌مێرووله"، به‌م جۆره تێفکرین و بیرکردنه‌وه‌ی باشتر ده‌بێ و هاوکات چته‌کانی باشتر به بیر دێته‌وه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن زانکۆی ستوکهۆڵم و لونده‌وه کراوه، به‌فره‌کی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان جۆره هانده‌رێکی باشه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که "ADHD"یان هه‌یه.
به پێی هه‌وڵێکی ماڵپه‌ڕی " svd.se"، له سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا زۆر زوو "یۆران سوێدرلوند" (Göran Söderlund) له زانکۆی ستۆکهۆڵم بۆی ده‌رکه‌وت که ئامانجه‌که رووی له کوێیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی به لاوه سه‌یر بوو.
به‌پێی بیروبۆچوونه‌کانی پێشوو، ئه‌مه ده‌بوا به پێچه‌وانه بێ، ئه‌مه‌ش له‌و بۆچوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که به پێی لێکۆڵینه‌وه کۆنه‌کان، ئه‌و جۆره منداڵانه زۆر زوو له‌و شوێنانه تووڕه ده‌بن که ده‌نگه ده‌نگی زۆری لێیه.
هۆی ئه‌م کاردانه‌وه‌ش له سه‌ر ئه‌و منداڵانه به گوێره‌ی قسه‌کانی "یۆران سوێدرلوند" و "سڤیرکیر سیکسترۆم" (Sverker Sikström) له زانکۆی "لوند" که له پشت ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌وه وه‌ستاون، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌پۆله "دوپامین" (dopamin)نانه‌ی که له مێشکیاندا هه‌یه. ئه‌م شه‌پۆلانه ده‌بنه هۆی وه‌گه‌ڕ خستنی مێشک. به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی که "ADHD" یان هه‌یه، ئه‌و راده دوپامینه‌یان که‌مه و هه‌ر بۆیه مێشکیان که‌متر وه‌گه‌ڕ ده‌که‌وێ.
لێکۆله‌ره‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌و خشه خشه‌ی :شه‌ره مێرووله" و به‌فره‌کانه ده‌بنه هۆی زیاد بوونی دوپامین، هه‌ر بۆیه ئه‌و جۆره منداڵانه ده‌توانن باشتر بیر بکه‌نه‌وه...
یۆران سوێدرلوند هیواداره که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ببێته هۆی ئه‌وه که هه‌موو منداڵێک بتوانێ شوێنێکی تایبه‌ت به خۆی له قوتابخانه‌کاندا په‌یدا بکا که له‌وێدا حاڵی باشتر بێ، جا چ ئه‌وانه‌ی که "ADHD" یان هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که نیانه.
ده‌نگی پشتی ئه‌و :شه‌ڕه مێرووله:یه‌ش ده‌بێ به‌رز و دایم له یه‌ک راده‌دا بێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ئه‌و منداڵانه‌ی "ADHD" یان نیه، به‌و ده‌نگه قه‌ڵس ده‌بن و ناتوانن به شێوه‌یه‌کی باش سه‌رنج بده‌ن.
تێبینی: "شه‌ڕه مێرووله" راسته‌خۆ وه‌رگێڕانی سویدیه‌که‌یه‌تی که ده‌بێته " myrornas krig".
زانیاری زیاتر
ده‌ست خۆش كاك حامید بۆ ئه‌و هه‌واڵه سه‌یره!
به‌و پێیه بوایه ده‌بوایه من گه‌لێك زیره‌ك بومایه ، به‌منداڵی برایه‌كم هه‌موو ڕۆژێ خه‌ریكی سوڕاندنی ئه‌ریاڵ بوو ، منیش له خواره‌وه خشه‌خش بێزاری ده‌كردم هه‌تا كه‌ناڵێكم ده‌دۆزیه‌وه.
بم زانیایه هه‌تا به‌یانی به‌دیار ئه‌و خشه‌خشه‌وه داده‌نیشتم.
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵانه و ماندووبونه‌كانت.