چووکه‌ترین وڵاتی دونیا ده‌بێته فیلمێکی درێژی سینمایی.: له هه‌واڵه‌کانی پێشوودا باسمان کرد که دزانی ئینته‌رنێتی ده‌یانهه‌وێ پلاتفۆرمێکی نه‌وت که به چووکه‌ترین وڵاتی دوینا ناسراوه بکڕن و وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆیان به‌کاری بێنن و یاسا و رێسای تایبه‌تی خۆیانیان هه‌بێ و به بێ گوێدان به پاراستنی ماف، به گوێره‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان موزیک و فیلم له ئینته‌رنێته‌وه دابه‌زێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه که ماڵپه‌ڕێکیشیان هه‌یه به هۆی ئه‌ندامه‌کانی خۆیانه‌وه خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی پووڵن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و وڵاته سه‌ربه‌خۆیه که خاوه‌نه‌که‌ی ده‌یفرۆشێ بیکڕن.
ئێستا ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌کانی "هاری پاتر" دیهه‌وێ ئه‌م به‌سه‌رهاته بکا به فیلمێکی سینمایی.
سه‌رتای ساڵی زیانی ئیمساڵ هه‌واڵی فرۆشتنی چووکه‌ترین وڵاتی دونیا "Sealand" که له نزیک ئینگلیزه‌وه هه‌ڵکه‌وتووه به 1 میلیارد پاون ده‌فرۆشرێ، هه‌ر بۆیه دزانی ئینته‌رنێتی سویدی " The Pirate Bay " ویستیان ئه‌و وڵاته بکڕن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بێت.
به پێی هه‌واڵیک که "Digital Spy" بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌رهێنه‌ری "هاری پاتر" ده‌یهه‌وێ ئه‌م به‌سه‌رهاته بکات به فیلمێکی سینمایی. به‌سه‌رهاتی فیلمه‌که‌ش له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌کا که چۆن له سه‌ره‌تادا ئه‌فسه‌رێکی ئه‌رته‌شی ئه‌وکاتی ئینگلیز به "Roy Bates " ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی کڕی و به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه باری کردووه‌ته‌وه ئه‌وێ و له ساڵی 1967 دا وه‌ک وڵاتیكی سه‌ربه‌خۆ له جیهاندا ناونووس کراو و بوو به شای ئه‌وێ و ئه‌و وڵاته چووکه‌یه‌ش پاسپۆرت و ویزا و هه‌موو شتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بوو. بڕیار وایه ئه‌م فیله‌م مانگی شه‌شی 2008 ی زایینی له سینمادا پیشانبدرێ.
هاوکات له رۆژنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه "Sealand News"ه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ گرووپێکی رووسی باس له‌وه کراوه که ساته‌لیتێک بۆ پێوه‌ندی بنێرنه ئاسمان. ئه‌م کاره‌ش خه‌رجێکی چه‌ندها میلیۆن دولاری هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش سه‌ربگرێ، به‌و مانایه‌یه که چووکه‌ترین وڵاتی دونیا که ته‌نیا 550 میتری چوارگۆشه‌یه به‌بێ سنوور له هێڵه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیا پێک بێنێ.
زانیاری زیاتر