وڵاتی سوید بووه‌ته ناوه‌ندێک بۆ دزانی ئینته‌رنێتی.: به پێی راپۆرتێکی تازه که بڵاو کراوه‌ته‌وه، وڵاتی سوید یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که بووه‌ته ناوه‌ندێک بۆ دزانی ئینته‌رنێتی.
" Carl Norell" کارل نۆرێل که له کومپانیای " Symantec" (سیمانتیک) کار ده‌کا، ده‌ڵێ:" له سه‌ددا نۆ راژه‌کار (سرور)ی نایاسایی له‌م وڵاته‌دا جێگیر کراون که له‌وێدا خه‌ڵکی ده‌توانن به کۆدی ساخته، پۆرگرامی سیخوڕی و زانیاری چتومه‌ک بکڕن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا دوو وڵاتی ئامریکا به 62 له سه‌د و ئاڵمان به 12 له سه‌ده‌وه له سوید خراوترن.
ئه‌و راژه‌کارانه له لایه‌ن هه‌که‌ر و رێکخراوی جۆراوجۆره‌وه به‌کار دێن بۆ ئه‌وه کۆدی خراو و زانیاری له‌سه‌ر کارتی بانکی دزراو و زانیاری له سه‌ر ژماره بانکی خه‌ڵک و کۆدی ته‌له‌فه‌نونی که‌سانیتر و هه‌روه‌ها لیسته‌ی ئادره‌سی پۆستی خه‌ڵک.
شایانی باسه که ئه‌و راژه‌کارانه بوونه‌ته بنکه‌یه‌ک بۆ کڕین و فرۆشتنی دز و خراپ کار له ته‌واوی دونیا. ته‌نانه‌ت لیسته نرخیشیان هه‌یه:
بۆ وێنه پاکه‌تێکی 20 دانه‌یی له کارتی بانکی ئامریکایی ده‌توانێ له نیو دولاره‌وه تاکوو 5 دولار نرخی هه‌بێ و یه‌ک کارتی بانکی وڵاته ئوروپایه‌کان له‌وه گرانتریشه. دیاره ژماره بانک له‌وانه گرانتره و هه‌ر ژماره بانکێک به 30 تاکوو 400 دولار ده‌فرۆشرێ. دیاره به پێی ئه‌وه‌ی چه‌نده پووڵ له‌و ژماره‌دا بێ، نرخه‌که‌شی به‌و جۆره ده‌چێته سه‌ره‌وه.
له وڵامی پرسیارێک دا که ئایا هیچ به‌ڵین و گارانتی له کاری ئه‌و که‌سانه‌دا هه‌یه؟ ده‌ڵێ:
ـ به‌ڵێ، ئێمه ده‌بینی که کاری به گارنی، په‌یشیمان بوونه‌وه و سرڤیسیشیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر کاره‌که به‌و جۆری که مشته‌رییه‌که دیهه‌وێ نه‌چێته پێش، ئه‌وا پووڵکه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه. ئه‌م کاره قاچاخانه به‌ره به‌ره خه‌ریکن ده‌بن به کومپانیای سرڤیس دان. یه‌کێک له‌و هۆیانه که وڵاتی سوید و وڵاتانی سه‌ره‌وه جێگای سه‌رنجی ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن، ئه‌وه‌یه که ئای تی ژێرخانێکی زۆر به‌هێز و بپته‌وی هه‌یه و هێڵی پانی ئینترنێتی زۆر باشیان هه‌یه و زۆر که‌سیش ئینترنێت بکار دێنن.
ـ چۆن ده‌توانین به‌رگری له‌م ده‌ستبڕینانه بگرین.
ـ کارێکی زه‌حمه‌ته، چونکه دزانی ئینترنێتی بۆ وێنه له ده که‌س پێک دێن که هه‌ر که‌سێکیان له وڵاتێکدایه و له بۆ کاری کڕین و فرۆشت له وڵاتی یازده‌هه‌مدا یه‌کتری ده‌بین. شوێن هه‌ڵکردنی ئه‌و که‌سانه له سه‌ر ئینترنێت زۆر زه‌حمه‌ته و له بوای یاساییشه‌وه کارێکی هاسان نیه چونکه چه‌ندین وڵات ده‌گرێته‌وه.
" Per Hellqvist" له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ: " فه‌رق و جیاوازییه‌کی یه‌کجار زۆر له نێوان هه‌که‌ره‌کانی ئێستا و هه‌که‌ره قه‌دیمیه‌کاندا هه‌یه:
پێشوو له سه‌ر " hacking for fame" قسه‌مان ده‌کرد و گه‌وره‌ترین هیوای هه‌که‌ره‌کان ئه‌وه بوو که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی باس بکه‌ن که چۆن چوونه‌ته نێوا سیسته‌مه‌ی "ناساوه". به‌ڵام ئیمڕۆ باس باسی " hacking for fortune " له‌وێدا هه‌که‌ره‌کان به دزی و به نرخێکی گران، ڤایرۆس و تورجان به دز و خراوکاره ئینته‌رنێتییه‌کان ده‌فرۆشن...
به پێی راپۆرتێکی کومپانیای " Symantec" له‌هه‌ڵسانگاندنێکدا، نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی ئیمساڵ له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا، مه‌ترسی خۆپاراستن له سه‌ددا 185 زیادی کردووه.
زانیاری زیاتر