ماڵپەڕی پڕۆژەی ئوبونتو بەکوردی (سۆرانی) کرایەوە.: ماوەیەکی زۆرە لێرە و لەوێ باس لەوەرگێڕانی ئەم سیستەمە دەکرێت بۆ کوردی (سۆرانی). هەروەها ڕۆژ بەڕۆژ گەورەبوونی گرووپی وەرگێڕان و کەوتنەگەڕی ڕەوڕەوی پڕۆژەکە کارێکی وای کرد، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بکرێتەوە بەم پڕۆژەیە کەهاوکات ڕەنگدانەوەی دواییەمین جێپەنجەکانی گروپی وەرگێڕان بێت و سینگی پێشەوەی پەڕەیەکی تایبەتی بێت. کەتیایدا هەوڵبدرێت هەموو نەرمەواڵاکانی ئەم سیستەمە بەبەکارهێنەر بناسرێت و هەواڵی تایبەت بەگرووپی وەرگێڕان و سیستەمەکە بڵاوبکرێتەوە. ڕێدۆزی ماڵپەڕەکە ئەوهایە:
کەنەرمەواڵاکان بەپێی هاوپۆل جیاکرابنەوە وە کورتەیەک لەسەر شێوەکاری بنوسرێت بەکوردی. دیارە لەپاڵ ئەمانەشدا مەکۆیەکی تایبەت کراوەتەوە هەر لەم ماڵپەڕەدا دوایەمین بابەتەکانی لەبارە وتوێژکراوەوە دێنێتە بەرسنگی خۆی. سیستەمی ئوبونتو بەهۆی ئاسانی و پتەوی و پشتگیریکردنی بۆ زمانی کوردی و تەختەکلیلی کوردی بەکارهێنەرانی ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندان تائەو ڕادەیەی لەچەند شوێنێکی باشور دامەزراوە و ڕۆژانە کاری لەگەڵ دەکرێت (سلێمانی، ڕانیە، قەڵادزێ، چەمچەماڵ) مەزەندە دەکرێت ئەم بەربڵاویە زیاتر تەشەنە بسێنێت. زیاتر مایەی خۆشبەختیە کەئەم سیستەمە (لینوکس) لەزانکۆکانی کوردستان بخوێندرێت و وەکو سیستەمی کارگێڕی جێگرەوە لەهاوشانی مایکرۆسۆفت نزیکبێتەوە.
فێرخوازێکی یەکجار باشمان لەباشور و ڕۆژهەڵات هەیە کەبەم شێوەیە دەنوسن و دەخوێننەوە کەدەکرێت خۆیان لەلیستی وەرگێرانەکە ناونوس بکەن تاوەکو بەزوترین کات سیستەمەکە بگات بەدەستی بەکارهێنەری کورد. پێمان خۆشە لەلایەن خەڵکانەوە ئەم ماڵپەڕە و ئەم پڕۆژەیە بگات بەگشت شوێنەکانی خوێندن و ئاستی باڵا (زانکۆ و پەیمانگاکان). ئەگەر چاو لەلیستی وەرگێرانەکە بکەین هاوڕێیانی باکورد بەزاراوەی کرمانجی سەرو تەواویان کردوە.
لێرەر لەسەر ئوبونتو بەزاراوەی کرمانجی سەرو بخوێنەوە.
هەموو زانیاری دەربارەی ئەم پڕۆژەیە و ئەم سیستەمە :
پڕۆژەی ئوبونتو بەکوردی (سۆرانی)