مشته‌ریه‌کانی "Medison" پووڵه‌که‌یان پێ درا‌یه‌وه: پرسی کومپیۆته‌ری 1000 کرۆنی سویدی خه‌ڵکی تووشی سه‌ره‌گێژه کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچکام له مشته‌رییه‌کان کومپیۆته‌رێکیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، نرخی کومپیۆته‌ره‌که‌ش له ژماره حیسابه‌کانیاندا ده‌رهێنراوه. به‌ڵام ئێستا پووڵه‌که‌یان بۆ ده‌نێرنه‌وه.
به‌سه‌رهاتی ئه‌م سه‌ره‌گێژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی مانگی 7ی ئیمساڵ که کومپانیایه‌کی دروستکه‌ری کومپیۆته‌ر له سوید، رایگه‌یاند که کومپیۆته‌ری "Madison Celebrity " به نرخی 1000 کرۆنی سویدی له ته‌واوی جیهاندا ده‌فرۆشێ. هاوکات ئه‌و کومپیانیایه به‌ڵێنی دابوو که تاکوو کومپیۆته‌ره‌کان نه‌گه‌نه ده‌ست مشته‌ریه‌کانی، نرخه‌که‌ی له حیسابی که‌س ده‌رناهێنێ. ئه‌م هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ر بوو، چونکه چاوه‌ڕوانی کومپیۆته‌رێکی هێنده هه‌رزانیان نەدەکرا.
به‌ڵام ئه‌و کومپیۆته‌رانه‌ی که بڕیار وا بوو نیوه‌ی مانگی 8ی ئیمساڵ بگه‌نه ده‌ست مشته‌رییه‌کانیان، هێشتا نه‌هاتوون. رۆژی سێ شه‌ممه " Medison" له راگه‌یه‌نراوێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که هه‌رجۆرێک بووه ئه‌و کومپیۆته‌رانه ده‌گه‌نه ده‌ست مشته‌رییه‌کان. به‌ڵام له‌سه‌ر دواکه‌وتنیان هیچ روونکردنەوەیەک نەدرا.
گۆڤاری کومپیۆته‌ری " Pc för alla" (پی سی فۆر ئالا) له‌م پێوه‌ندیه‌دا نووسیوه:" سه‌ره‌ڕای دواکه‌وتنی کومپیۆته‌ره‌کان، به‌شی ئینته‌رنێتیی کومپانیای ناوبراو (2Checkout) که ئه‌رکی کڕین و فرۆشتنی ئه‌و کومپانیایه له سه‌ر شانه، حه‌وتووی پێش نرخی کومپیۆته‌رەکانی له حیسابی مشته‌رییه‌کاندا ده‌رهێناوه، به‌ڵام دیسانه‌وه پووڵه‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ حیسابی مشته‌ریه‌کان.
کاتێک له لایه‌ن " Pengar24" ەوە پێوه‌ندی به به‌رپرسی کومپانیای ناوبراوه‌وه(Robert Klanjac) گیراوه، له وه‌ڵامدا وتوویه:" من له‌م پێوه‌ندیه‌دا هیچم بۆ وتن نیه. بێجگه له‌مه‌ش شوێنه‌که‌م زۆر خراپه، چونکه من له ئوتمبیله‌که‌مدا بووم و کاتیك تۆ ته‌له‌فونت کرد مه‌جبوور بووم له قه‌راخ رێگکه‌وه رایگرم."
- ئه‌ی که‌سێکی دیکه له کومپانیاکه‌تاندا نیه بزانێ چ باسه؟
- ناتوانم هیچ بڵێم.
زانیاری زیاتر