تێبینی: دوای سڵاو، لەو شوێنەی کە نووسراوە (هەواڵ بنێرە) هەموو کەسێک بۆی هەیە هەواڵی تەکنەلۆجیا بنێرێت بۆ ئەم ماڵپەڕە. دوای پێداچوونەوە لەلایەن لە یەکێک لە ئەندامان هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە.
لە سەرووی هەمان لاپەڕەدا ئاگادارییەک نووسراوە بەم شێوەیە:
ئاگاداری: تکایە تەنها هەواڵێک بنووسە کە پەیوەندیی بە تەکنەلۆجیای زانیارییەوە هەبێت، هیچ جۆرە هەواڵێکی تر بڵاوناکرێتەوە.
بەڵام ڕۆژانە هەواڵێکی زۆر دەنێررێت، خۆت بڕیارییان لەسەر بدە:
- له گوندی به ناوی (بوره که ) سه ر به شاری سونقوری کولیایی - کرماشان باوکی کوره که ی خوی کوشت.
- دواى سڵاو... بابەتێکتان بڵاو کردۆتەوە بەناوى[بەڕێوەبەرى گشتى کارەبائێوە ئاگاتان لەو فاوڵەى دوکان هەیە]ئەوبابەتە سەرنجى ڕاکێشام بەڵام ....
- ئيَوة بيس ترين مروفن لة سةر رووى ئةم ئةردة؟؟؟؟
- هةرطيز ناتوانريَت ضاكسازي لة كؤمةلَةي خويَندكاران دا بكريَت
ئەمانە تەنها چەند نموونەیەکن. کێشەیەک نییە، بەڵام ئەم جۆرە دیاریدانە ئەگەر لێکبدرێنەوە لەلایەنی دەروونییەوە، لەوانەیە بگەیتە چەند ئەنجامێکی سەرسووڕمێنەر.
بژی کورد.
هەموو کوردستانی ئێستا بگەڕێ کەسێك نابینی دڵی بۆ زانست لێ بدات تەنیا سیاسەتی پڕوو پووچ و پارە خوادن نەبێت ئەوانەش کە وادەکەن هیچیان پێ نیە تەنیا لە ئەو قسە پڕوو پووچانە . زۆر نیگەران دەبم کە ئەم شتانە دەبیستم