GIMP 2.4 وەشێندرا.: پاش ئەو سەرکەوتنە بەڕچاوانەی
GIMP لەم دوایەدا وەکو پڕۆگرامێکی بواری دەستکاری وێنە و جوانکاری ماڵپەر بەدەستی هێنا. ئێستا بەوەشاندنی GIMP 2.4 دەیەوێت لەهەنگاوەکانی شۆڕشەکەی خۆیدا دژ بە پڕۆگرامەکانی تری ئەو مەیدانە وەکو
PhotoShop و
Fireworks زیاتر خێراتر بێت و ئامرازی نوێتر و پێشکەوتوتر بەکاربەرێت. لەو ئامرازانەی کەلەگەڵیدایە لەم وەشاندنە نوێیەدا ئامرازی Rectangle Toll وە Slice Tool کەئەمانە دوو ئامرازی گرنگی بواری داڕشتنی ماڵپەڕن. لەهەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم وەشاندنە نوێیە ئەوەیە کە بەخێرایەکی زۆر ڕووپەڕی دەبێتەوە وە دەتوانرێت چەند جارێک لەسەر
ڕوومێز بکرێتەوە لەهەریەکەیان کارێک بکرێت.
دیارە گەورەترین جیاوازی لەگەڵ پڕۆگرامەکانی تری بواری دەستکاری و چێکردنی وێنە و داڕشتندا ئەوەیە کەئەم بەشێوەیەکی خۆڕا دەبەخشرێتەوە بەشێوەی سەرچاوەی کراوە لەژێر
پڕۆژەی گنو GNU دا. چاودێرانی بواری داڕشتن و دەستکاری وێنە ئەم پرۆگرامە زۆر پەسەند دەکەن بەوەی کەبەشێوەی خۆڕا بۆ هەموو دەستەبەرکراوە وە بەردەوامی کاری شارەزایان و دامەزرێنەرانی بۆ بەرەو پێشبردنی و ئاسانی ئەم پڕۆگرامە. بۆ ئەوانەی
سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز بەکاردەهێنن دەتوانن چاو لەم
بەستەرە بکەن وەپێویستیان بەپێش دامەزراندنی وەشاندنی
GTK+ 2 Runtime Environment و بۆسەرەوە هەیە . بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس و ماک دەتوانن سوود لەم
بەستەرە وەربگرن. دواهەمین نوێکاریەکانی ئەم وەشاندنە لەم
بەستەرە چاولێبکەن. بۆزیاتر ئاشناکردن لەم
بەستەرەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی سەرەتایی دانراوە. لەڕێگای
گووگڵ وە دەتوانن زۆرتر ئاشنابن بە ڕاهێنانەکانی.
زانیاری زیاتر
*Rectangle Toll
Rectangle Tool
پشتگیری ۱۰۰% یونیکۆد دەکات.
پیربووین
:)
__________________________________________________________
پڕۆژەی ئوبونتو بەکوردی(سۆرانی)
Germeser.NET