ڤیستا "Vista" شایانی یارییه‌کانی ئولومپیا نیه: چواره‌مین گه‌وره کومپیانیانی دونیا واته " Lenovo" که کومپانیایه‌کی چینی یه، سه‌رقاڵی ساز کردنی سیسته‌مێکی ئای تی یه بۆ یارییه جیهانیه‌کانی ئولومپیای 2008 که بڕیار وایه له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێوه بچێ.
ئه‌م سیسته‌مه گه‌وره‌یه پرۆژه‌یه‌که که پێک دێ له زیاتر له 20000 کومپیۆته‌ر و 1000 راژه‌کار. له‌م پرۆژه‌یه‌شدا دواین وه‌شانی کومپانیای ماکرۆسوفت که سیسته‌می ڤیستایه، به‌شدار نییه. به‌ڵام ڤیستا ته‌نیا له‌و کومپیۆته‌رانه‌دا به‌کار دێ که به‌شدارانی ئه‌و یارییانه بۆ چاو لێکردنی ئینته‌رنیت به‌کاریان دێنن. به‌ڵام بۆ زانیارییه گشتیه‌کانی ناوه‌ند وه‌ک پێوانی کات، داتابه‌یس و ئورگانیزه کردن، له سیستمه پێشوه‌که‌ی ماکرۆسوف واته " Windows XP" که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ که پێیان وایه له ڤیستا باشتره. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|