مایكرۆسۆفت ڕەزامەندی وەرگرتنی دوو پرۆژەی لەلای Opensource بەدەستدێنێت.: دوای دوو هەفتە لەکردنەوەی وێبگەی فەرمی
مایکرۆسۆفت+ سەرچاوەی کراوە. مایکرۆسۆفت لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ تێکەڵکردنی پڕۆژەکانی خۆی بەم سەرچاوە کراوانە، دیارە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پڕۆگرامەکانی ژێر پرۆژەی
سەرچاوەی کراوە. کەتەنها مەبەست لەم پڕۆژەیە پەرەپێدانی دیوی زانستی
نەرمە واڵا نەک تەنها بیرکردنەوەی بازرگانی و قۆرخکردنی کڕیاڕ و بەستنەوەیان. هەرلم بوارەدا ئەمرۆ بەفەرمی ڕاگەیندرا کەهەردوو پڕۆژەی مایکرۆسۆفتی Microsoft Permissive License (MS-PL) و Microsoft Community License (MS-CL) بۆ قۆناغی داهاتوو لەژێر پڕۆژەکانی سەرچاوەی کراوەدا وەربگیرێن. ئمەش شتێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەکارهێنەرانی
سیستەمی کارپێکردن ویندۆز کەتاڕادەیەک متمانهیەک دەبەخشێت لەداهاتودا نەرمەکاڵاکانی مایکرۆسۆفت بەشێوەیەکی خۆڕا ببەخشێنرێنەوە هەروەها ئەگەری بەهێزکردنی خودی پڕۆگرامەکانیش زیاتر دەکات هەروەک چۆن پرۆگرامەکانی سەرچاوەی کراوە تائێستا بەخشیویانە بەبهكارهێنهر.
زانیاری زیاتر