پرینتر (چاپکه‌ر)ی له‌یەزەری لە سیگار مه‌ترسیداره.: ئه‌وه گه‌رده‌ی له نیو کیسه‌ی ره‌نگی پرینتری له‌یزرییدایه تۆزێک له خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه که ده‌چێته نێو سییه‌کان و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وەکان ئه‌و پرینترانه‌ی که خراپترینن، به قه‌ت سیگارێک مه‌وادد له خۆیان به جی دێڵن.
"تکنیکی نوێ" (Ny Teknik) له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: " ئه‌و مه‌واددانه‌ی که بەجێ دەمێنن ده‌توانن مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی وه‌ک هه‌ناسه ته‌نگی و پاشان نه‌خۆشی دڵ و له خراپترین حاڵه‌تیشدا توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بکه‌ن.
گروپێک لێکۆڵه‌ری ئوسترالیایی له زانکۆی " The Queensland University of Technology" تاقیکاریان له سه‌ر 62 ئامێری چاپکه‌ر له بنکه‌ی جۆراوجۆردا کردووه که 17 دانه‌یان راده‌یه‌کی زۆر له‌و مه‌واده زایانبه‌خشانه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه. راده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هرانه‌ش له نێوان رۆژدا و به‌تایبه‌تی کاتێ گۆڕنی ئه‌و ره‌نگانه‌وه و چاپکردنی گرافیک و وێنه زیاتر بووه.
... ئه‌و چاپکه‌رانه‌ی تاقی کراونه‌ته‌وه له کومپانیای ئچ پی و توشیبا بوون، هاوکات 37 جۆریان به هیچ جۆرێک هیچ ژه‌هرێکیان نه‌داوه‌ته ده‌رێ و هه‌ربۆیه مه‌ترسیدار نین.
زانیاری زیاتر