کومپانیای Intel جەریمە دەکرێ: له‌وانه‌یه گه‌وره کومپانیای دروستکه‌ری پرۆسیسۆر، "ئینته‌ل" (Intel) جه‌ریمه‌یه‌کی گه‌وره بکرێ.
کومسیۆنی وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئوروپا پێی وایه کومپیانیای "ئینته‌ل" به شێوه‌یه‌کی باش هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ره‌قیبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی واته "ئه‌ی ئم دی" (AMD) نه‌کردووه.
ئه‌م کومسیۆنه له‌و باوه‌ڕه‌دایه که کومپانیای ئینته‌ل نرخی پرۆسیسۆره‌کانی به شێوه‌یه‌کی سه‌یر بۆ کومپانیای دروستکه‌ری کومپیۆته‌ره‌کان دابه‌زاندووه که پرۆسیسۆری کومپانیای "ئه‌ی ئه‌م دی" به‌کار دێنن، به‌شه‌رێک یان ئه‌وه کومپیۆته‌رانه وه‌دوا بخه‌ن یان وازیان لێ بێنن.
ئینته‌ل 10 رۆژ مه‌ودای پێدراوه که وڵام بداته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی کومسیۆنی ناوبراو راست بێ، ئه‌وا ئینته‌ل ده‌بێ له سه‌دا 10 له داهاتی ساڵی خۆی جه‌ریمه بدا. ئه‌گه‌ر سه‌یری داهاتی ساڵی رابردووی ئه‌و کومپانیایه بکرێ ئه‌وا ئه‌م جه‌ریمه‌یه خۆی له 23,5 میلیارد کرۆنی سویدی ده‌کا.
کومپانیای ئینته‌ل له وه‌ڵامی ئه‌م ده‌نگۆیه‌دا ده‌ڵێ:" ئێمه هیچ پێشێل کارێکمان نه‌کردووه و هه‌موو کاره‌کانمان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فرۆشتنی پرۆسیسۆره‌کانماندا یاسایی بووه.
تێبینی: 6.71 کرۆن 1 دولاری ئامریکاییە.
زانیاری زیاتر
جەریمە=سزا
دەستخۆش